پێشمەرگە، ململانێی میحوەری شیعەو سوونە!

شوان سدیق
  2023-08-21     277

ئەم ماوەیە هێزەکانی هاوپەیمانان بەجدی باس لە یەکگرتنەوەو یەکخستنی هێزی پدک و یەنک دەکەن، وەکو هێزێکی یەکگرتووی لە هەرێمی کوردستان.

ئەمریکا دەیەوێ بگەڕێتەوە بۆ پێش شەڕی دا+ش ئەوکات لەعێراق بەهێزتربوو، ئەو خۆی شەڕەکە ناکات ئیدارەی ململانێکان دەکات.

بەڵام ئێستە ئێران و ڕووسیا کاریگەریان زیاترەو پێکەوە ڕژێمی ئەسەدیان هێنایەوە لە ئێراقیش واتە شیعەو ئێران، چوونی سوودانی بۆ سوریاو کردنەوەی هێڵی نوێی نێوان سوریاو عێراق بەسەرۆکایەتی ئێران.

لەسوریا کورد وەکو سوونە بەرەی ئەمریکایە شیعەو ئەسەدو ڕووسیا دەیانەوێ ناچاریان بکەن ڕێکەون بەڵام ئاسان نییە، لە عێراقیش سوونەو کورد/پارتی لەگەڵ ئەمریکان!

سەبارەت بە یەکخستنی هێزی پێشمەرگە ئەمە مەحاڵە لەدەست بارزانی و تاڵەبانییەکان نییە، چونکە ئەوان بوونەتە یاریچی و بۆ دوو یانەی جیاواز یاری دەکەن!

ئەوەی پەیوەندی بەکوردەوەیە دڵنیابن پارتی و یەکێتی ڕێکناکەون، ئێران لەڕێگەی یەکێتی دەبێ حیساباتی خۆی بکات، واز لەکورد و شت بێنن بەتەمای ئەمە مەبن، ململانێیەکە میحوەری شیعەو سوونەیەو لەدەست حزبی کوردیدا نیە!

یەکخستنی پێشمەرگەو بوونی هێزێکی یەکگرتوو لە بەرژەوەندی ڕۆژئاواییەکانە بەڵام ئێران و شیعە ئەمەیان پێ باش نییە، چونکە ئیدارەدانی هەرێم پارتی سەرپەرەشتی دەکات، ئەگەر ئەمە ڕووبدات دوو سبەی هەموو دۆسیەی ئەمنی هاوشێوەی مەلەفی نەوت دەچێتە ژێر دەسەڵاتی پارتی بۆیە ئەم گۆڕانکاریە بەئاسانی ڕوونادات!!

ئەگەر خەڵکی کوردستان، چاوی لەوەبێ بە هەڵبژاردن و پەرلەمان لە هەرێم و عێراق گۆڕانکای بکرێ لەم قۆناغە ئەوە ڕوونادات و زۆر گرنگ نین!! بەم شتانە هەڵمەخەڵەتێن!!

هەرچی پەیوەندی بە پارتیەوە هەیە وەکو بەرەی سوونە لەناوچەکە هاوپەیمانی تورکیاو دەوڵەتانی خەلیج و ئەمریکا  کەوتۆتە نێو زۆنی شیعی یاریەکان بەردەوامن زۆنی شیعی ناتوانێ زۆنی سوونی بسڕێتەوە بەپێچەوانەش..

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×