جەنگ سنووری نییە!

شوان سدیق
  2023-10-19     215

هیج جەنگێك ڕێگەپێدراونییە تا منداڵ پارێزراوبێ یان هاوڵاتیانی دیکە نەکرێنە ئامانج!

خۆ ئەمە یاری دوو گۆڵی نییە یاریزانی هەردوو تیپ لەنێو گۆڕەپانێکی  سنووردار بۆ بردنەوە بجەنگن، جەنگەکان هەموویان تاوانیان تێدا ئەنجام دەدرێ و بۆ یەکلایکردنەوەو سەرکەوتن پێویستیان بەکوشتنی یەک دەبێ!!

حًەم٫اس وەکو ڕەوتێکی فۆندەمێنتالیزمی ئیسلامگەرای شیعی دەستپێشخەری کرد و پەلاماری ئاهەنگێڕانی نێو کەمپ نشینی ئْیسٓر٫ائی/لی دا.

حەم/اس خۆی بانگەشە دەکات  سەدان کەسی بەدیل گرتووە ئەوکەسانە کێن؟ سەربازن هەموویان؟ نەخێر ئەوان کەسانی مەدەنیان  ڕفـــاندوەو کردویانن بە بارمتەی جەنگ ئەمە ڕەوایە؟ یان ئاساییە؟!!

ئیوارەی ڕۆژی 17ی مانگ ئیس؛رائی/ل هێرشی کردە سەر نەخۆشحانەیەک لەشاری غەزەو زیاتر لە 500 منداڵ و کەسانی مەدەنی شەهیدکرد ئەمەش تاوانێکی دیکەی جەنگەو بەرپرسیارێتی لەئەستۆی ٫حکوو/مەتەکەی نێاتاٚنیاه/ۆیە!

جەنگی ئ/سراْئیل و فە/ڵەستین بابڵێن حەما/س. هەر تەنیا جەنگێکی ئاسایی نییە، جەنگە لەسەر خاک و هەژموونی  ناوچەی جەنگی ئازادیە بۆ دەوڵەتێکی سەربەخۆ .

لەم جەنگەدا ڕۆڵ و کاریگەری  ئاین و ئایدۆلۆجیاو نەتەوەگەریش ئامادەیی هەیە واتە جەنگێکە زۆر لە جەنگەکانی دیکە گەورەترە، بۆیە هەردوولا پێیانوایە هەر کەسێک لە یەکدی کەمبکەنەوە لە قازانجیانە، بە بەڵگەی ئەوەی ئی/سرائ/یل و حەما/سیش دەستپارێزی ناکەن!!

تەنانەت ئەم جەنگە بووە بە جەنگی دوو زۆن، بەنوێنەرایەتی ئەمریکاو ڕۆژئاوا لەبەرامبەریش باڵی ئێران ڕووسیاو چین!

جەنگ بەردەوام قوربانی بەدوای خۆیدا دێنێت، لە هەموو جەنگەکاندا هاوڵاتیانی سیڤیل قوربانین.

تورکیا عەفرینی داگیرکرد قوربانیەکانی کێبوون مەگەر خەڵکی سیڤیل نەبوون؟!

کێ شەمزینان و ئامەدی بیرە؟ مەگەر تورکیا بەسەرۆکایەتی ئاکپارتی ئیسلامی سونەگەرای تاوانی جەنگی دژی 

خەڵکی سیڤیل ئەنجام نەدا!!

هاوکاریەکانی تورکیاو قەتەر بۆ ڕێکخراوی دأ،شَِٔ ژمارەی قوربانیانی خەڵکی سیڤیلی شەنگال و سنوورەکەتان بیرە، کەناوی ئێزدی دەهێنن، چیمان بیردەکەوێتەوە؟ جینۆساید، ئاوارەبوون، فرۆشتن و بارمتەگرتنی ژنانن!

ئێمە وەکو کورد بەردەوام قوربانی جەنگ بووینە، لە ئێوارەیەکدا بەعسی عێراق پێنج هەزار ژن و منداڵ و گەنجی هەڵەبجەی بەکیمیایی شەهیدکرد کێیان چەکداربوون؟ کێ لەو ژن و مداڵانە تاوانی جەنگیان ئەنجامدابوو بەعس خنکاندنی.

تاوانی من چی بوو لە تەمەنی 8 ساڵان بەعس ڕەوانەی سجنی نورگرەسەلمانی کردین و پێست  بەسەرمانەوە نەما تووشی گەڕی  و بەدخۆراکی بووین، خۆ ئێمە چەکمان پێنەبوو ژن و منداڵ لە کوێ شەڕی  بەعسی دەکرد!!

زۆر دوورمەڕۆن شەڕی چەند ساڵەی پدک و یەنک ژمارەی قوربانیەکانی خەڵکی سیڤیل زۆربوون، زۆر چیرۆکی دڵتەزێنیش ڕوویاندا، وەکو سەربڕین و سوتان و تێهەڵدان تەنانەت تەقینەوەش دژی یەک!! 

ئەمریکا عێراقی داگیرکرد گاڵتەی بە بڕیاری نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هات چەند کەسی کوشت؟ هەزاران هاوڵاتی سیڤیل پاش جەنگی داگیرکاری ئەمریکا لە عێراق  بە تەقینەوەو  هێرشی کوێرانەی هیزەکانی ئەمریکا گیانیان لەدەستدا، کێ سزا دراو کێ قەرەبوو کرایەوە؟ کەس!

لە سێپتەمبەری ساڵی 2021 لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا دانی بە تیرۆرکردنێکی بەکۆمەڵدا نا، لە ئەفغانستان، ئەنجامدانی هێرشێکی ئاسمانیی سوپای ئەمریکا لەوڵاتە کوژرانی 10 کەسی سڤیل حەفتیان منداڵ بوون دواتریش داوای لێبووردنیان کرد بەڵام ئەمە نموونەیەکی بچووک بوو لەتاوانەکانی جەنگ لە ئەفغانستان.

کەواتە جەنگ سنووری ڕەنگ و نەتەوەو ئایین و رەگەز و تەمەنی مرۆڤەکان نازانێت. هەموومان هەردەبێ نەفرەت لە جەنگ بکەین بۆ ئەوەی ڕوونەدات، کەجەنگ ڕوویدا بێ قوربانی نابێ و سنوری نابێ!!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×