سایكۆلۆژی سیاسی سەركردەكانی كورد

ئەحمەد هەورامی
  2023-08-27     301

ئاسەواری هەرە زیانبەهش ساسكولۆژیای گوشتن لە هێماسازی ناو ئەفسانەكانی كۆندا كە یەكسانە بە بوجگەرایی (نەهلستیەت) رق لە كەسێكی دیاری كراو یان رووداوێك یان دیاردەو بەسەرهاتێك نیە.
(ئەلبێرت كامۆ) ئەم فەلسەفە سایكۆلۆژیەی لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەمدا زیندوكردەوە، ئەمیش لە كاتێكدا یادەوەریەكانی دووجەنگی جبهانی و كوشتارەكانی جەنگەكان و ململانێی فەلسەفیەكانی ئەو سەردەمە، (كامۆ) بە فەلسەفەی نەهلستیەت مرۆڤایەتی لەسەردەمی "گالیلۆی" ئەفسانەوە گواستەوە بۆ دردە دزێوەكانی سەردەمی كولۆنیالیزم.
رقی سایكولۆژی كە قوول دەبێت دەشكرێتە بەشێكی بەرنامە و بریاری سیاسی سەركردە یان هێز یاخود دەزگا و ئۆرگان بە ناڕەواش دەیسەپێنن و تاوانی لێدەكەوێتەوە، چۆن جەنگ درێژە پێدانی سیاسەتە، بەشێوازی توندتیژی.
هەروەكو (فۆن كلاوزە) وتویەتی نەخۆشی سایكۆلۆژیش دەخرێتە ناو بەرنامە و بڕیاری سیاسیەوە لەكاتی ناكۆكی و ململانێكاندا سەر ئەنجام ڕووداوی چاوەڕواننەكراو كوشت و كوشتاری لێدەكەوێتەوە، نەخۆشی سایكولۆژی لەم حاڵەتەدا دەبێتە بەشێكی ڕوداوی خوازراو نەخوازراو، چونكە نەخۆشیەكە هەوێنی بڕیارو بەرنامە سەپێنراوەكانە كە دەبێتە هۆی تاوانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و شەخسی.
(لارو شینكوی فەرەنسی) دەڵێت لە موڵكی خۆپەسەندیدا هەرچی بدۆزیتەوە هێشتا سەر زەمینی زنراو و فراونە. ئەمەش ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە چەندەها كەسانی كاربەدەست كە شارەزای كێشە نانەوەن، نەك چارەسەر بەڵكو هێشتا لەمەودای خۆپەسەندیدان سەرزەمینێكی فراوانی رقی سایكولۆژیان نەزانراوە.
رقی سایكولۆژی دەبێتە هۆی ململانێ‌ دەروونی و ڕێكخراوەیی و دەبێتە ئاوێتەی پلەوپایەو هێزو دەسەڵاتخوازی و دەستەگەرایی كە ئاڕاستەكەی لە ئاڕاستەی سیاسی و ڕێكخراوییەوە بەرەو گیانی عەسكەرتاریی و دەستەبەركردنی دەسەڵاتی بیرۆكراتی دەگۆرێ‌، ئەمەش لەناو شۆڕشی ڕزگاری گەلێكی دواكەوتووی ژێردەستەدا پرنسیبەكانی كەم بایەخ دەكات، وەكو لە شۆڕشەكانی گەلی كوردا بەدی دەكراو لە ستراتیژی سەركردایەتی كوریدا پەیڕەوكرا.
رقی سایكۆلۆژی لەناخی هەندێ‌ سەركردەی دەسەڵاتی سیاسی و سەربازیدا بە جۆرێك بنجی داكوتاوە كەس نەتوانێ‌ بەرامبەر زەبروزەنگەكەی سەری نارەزایی بەرزبكاتەوە.
مەترسیدارترین دۆخی سیاسی ئەو دۆخەیە كە ئینر جیاوازی سیاسی و ئایدۆلۆژی یەكان بە زەبروزەنگ كۆتاییان بێت، لە بری بیری جیاواز یەك سەركردە یەك ئاڕاستە یەك سیاسەت دەسەپێنرێ‌.
(ئولیفەر ڕوا) دەڵێت كوێرەوەری پیرۆز واتە هزروئایدۆلۆجیەت بەبێ‌ ئاستی ڕوناكبیری بەرز كە دەپیرۆزێندرێ‌ رادەكێشێت بۆ كوێرەوەریەكی داخراو.
تیرۆری سیاسی یان توندوتیژی سیاسی زۆرتر پەیوەندییان بە دەسەڵاتی كەسایەتیەكان و ئایدیولوژیەتی حیزب یان حكومەتەكانەوە هەیە ، دەسەڵات و ئایدیۆلۆژیای تاكڕەوی مەترسیدارترین توندوتیژیو زەبرو زەنگ بەرهەم دێنێ‌.
مێژووی هێزی سیاسیەكانی كوردستانی باشوور نەیانتوانیوە حیزبی سیاسی بە چەمكە ئاكادیمیەكەی دروست بكەن، ئەوەی هەیە كۆمەڵێك هێزی خێڵەكین و لەژێر ڕوخساری بچمی حیزبی سیاسیدا كاردەكەن و لە لایەن هێزی هەرێمی و جیهانیەكانەوە بەكاردەهێنرێت، ئەو هێزانە هێندەی خەریكی جێبەجێ‌ كردنی ئەجنیدای ناوچەیی و دەرەكیەكانن و هەوڵی مانەوەی خۆیان بەرژەوەندیەكانیان دەدەن، بەهیچ شێوەیەك لە خەمی گەل و نیشتماندانین. هیچ كاتێك خاوەنی ستراتیژێكی نەتەوەیی و نیشتمانی نەبوون.
سایكولۆژی سەركردایەتی هەرێمی كوردستان لەماوەی سی ساڵدا ئەوەندەی بە تەنگ تێكدانی ئەم هەرێمە و ڕیسواكردنی خەڵكەكەی و برسی كردنی و پەرتەوازەكردنی هێزی پێشمەرگە وەنەبوونی، جێگەی داخە ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگە لە جیاتی پارێزگاری نیشتمان بۆتە پارێزەری دووبنەماڵەی سیاسی لە هەرێمدا ئەم دۆخە بەرلە هەر كەسێك خەڵكی هەرێمی كوردستانی لە ناخەوە ڕووخاندووە بەڕادەیەك ئازاری ناخی دەروونی گەیشتە ڕادەیەك ئاواتی نەمانی دەسەڵات و هەرێم كە دونیایەك خوێنی خۆیان بۆ ڕشتووە، ڕەنگە هیچ كارەساتێك لەوە گەورەتر نەبێت كە میللەتێك بەو ڕادەیە ڕووبەڕووی بێتەوە.
لە ئەنجامی گەندەلی سیاسی و بێ‌ بەهاكردنی دامەزراوە دەستوریەكان و یاساییەكان و دانانی كارەكتەری نەشیاو لاواز لەپێگەو پۆستەكاندا و ڕێگە خۆشكردن بۆ گەندەلی دەسەڵاتداران و سیاسەتێكی ئابووری نادروست لە هەرێمدا بەشێوەیەك بكەوێتە ژێر باری زیاتر لە (31) ملیار دۆلار قەرزەوە. ئیتر هاوڵاتیان متمانەیان بەوحكومەتە نامێنێت و ئینتمای نیشتمانی لاواز دەبێت، تا ئەو ڕادەیەی كە ڕاپرسیەكان دەرخەری ئەو ڕاستیەن كە هاوڵاتیانی كوردستان داوای گەڕانەوە دەكەن بۆ بەغداد، كە بە چارەسەری گرفتەكانیان دەزانن.
بڕیاری نادەستوری ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان و گێڕانەوەی (50%) خاكی كوردستان بۆ ژێر ركێفی دەسەڵاتی فیدرالی، وەرگرتنەوەی مەلەفی نەوت و غاز و مەلەفی دارایی لە هەرێمی كوردستان و نەهێشتنی سەنگی سیستەمی حوكمڕانی هەرێم و بێ‌ بەهاكردنی دامەزراوەكانی و دەستێوەردان لە پێكهاتەی هەیكەلی وەزارەتی پێشمەرگە و كۆنتڕۆڵ كردنی گومرگەكان و خاڵە سنوریەكان و هەڵوەشاندنەوەی فەرمانگە و پەیوەندییەكانی دەرەوەی وڵات، ئەمەش نیشانەی بێ‌ سەنگی دەسەڵاتی هەرێمە تا ئەو ڕادەیە حكومەتی عێراق دەست دەكات بە دەرهێنانی نەوت لەناوچە دابڕێنراوەكان و هیچ پرسێكی بەهەرێمی كوردستان نەكردووە.
ڕۆژنامەی (زە ئێكونومیستی) بەریتانی لە ڕاپۆرتێكیدا باس لە هەوڵەكانی بەغدا بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی هەرێمی كوردستان دەكات و ئەوەش دەخاتە ئەستۆی كورد خۆی بەهۆی ناكۆكی یەكانی نێوان بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی و دەڵێت ئێستا دەسەڵاتدارانی بەغدا بەبێ‌ بایەخ تەماشای خۆ بەڕێوەبەری كوردستان دەكەن، دوای (30) ساڵ لە خۆ بەڕێوەبردن، ئابوری و سنورو خاكە كێشە لەسەرەكان و سیاسەتەكانیان تاڕادەیەك زۆر بەرەو ئەوە دەچێت بگەڕێنەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی ناوەندی.
دیبلۆمەتكارێكی ڕۆژئاوا كە چاودێری پەرەسەندنەكانی بەغدا دەكات ، دەڵێت " مەترسی هەرسهێنانی پرۆژەی هەرێمی كوردستان لە ئارادایە" .
ڕۆژنامەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سوپای عێراق و میلشیاشیعەكان هەستاون بە بەهێزكردنەوەی دەسەڵاتیان لەسەرە ئەو خاكەی كێشە لەسەر كە دوای ڕیفراندۆمەكەی (2017) دەستیان بەسەردا گرتوەتەوە.
لەوكاتەوە دەستیان لە پێكهاتەی دانیشتوان وەرداوە، ئەویش لە ڕێگەی هاندانی عەرەب بۆ نیشتەجێ‌ بوون لەوشوێنانەی كە كوردەكان داوای دەكەنەوە.


كوردەكان وەك ڕزگاركەر تەماشای ڕۆژئاوایان دەكرد، دوای جەنگی كەنداو هێزەكانی ڕۆژئاوا ناوچەیەكی ئارامیان بۆ دروستكردن، ئەویش بە قەدەغەكردنی ناوچەی دژە فرین لەلایەن نەتەوەیەكگرتوەكانەوە كەچی ئێستا گرنگی دانی ڕۆژئاوا لەوڕووەوە لە پاشەكشەدایە.
لە كۆتایی ڕاپۆرتەكەدا هاتووە لەگەڵ ئەوانەشدا زۆربەی كوردەكان هەست بە بێ‌ هیوای دەكەن، ئەو چرای سەربەخۆییەی كە بۆ زیاتر لە (30) ملیۆن كورد لە توركیا و ئێران و سوریادا دەدرۆشاییەوە خەریكە دەكوژێتەوە، ئەو سومبولە سەربەخۆییە كە بانگەشەی بۆ دەكرا خەریكە لەناوبچێت ئێستاش مەترسی هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستان دەكرێت!


 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×