بایکۆتی پارتیی بۆ هەڵبژاردنەکان! 

شه‌ریف عەلی
  2024-03-18     653

یەکەم: پارتیی بە بێ پرسکردن بە ئەمریکا، ئەوروپا و تورکیا ئەستەمە بڕیارێکی وا بدات. بەتایبەت سەردانی مەسرور بۆ ئەمریکا، بایکۆتی تورکمانەکان و مەسیحییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتو کە لە چەند ڕۆژی پێشو ڕایانگەیاند، دەکرێت لەم چوارچێوەیەدا بێت.

 

دووەم: مەلا مستەفا وەک ئازایەتیی، پیاوێکی ئازا بو. سەدان بەڵگەنامە لەسەر ئەوە هەیە. بەڵام عاقڵانەترین کاری ستراتیژی مەلا مستەفا: کۆڵنەدانی بو بۆ بنیادنانی پەیوەندی ستراتیژی نێوان پارتیی و ئیسرائیل. لەوەدا کامەران بەدرخان ڕۆڵی گەورەی دی، ئینجا عیسمەت شەریف وانلو. ڕەهەندێکی ئەو پەیوەندییە بەهێزەش کە مەلا مستەفا توانی دایمەزرێنێت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە زۆرێک لە بارزانییەکان بە ئەسڵ کوردی جوون. لە مێژووش دا کەسایەتیی هەڵکەوتویان تێدا دەرکەوتوە، وەک ئەسینات بارزانیی، موشی بارزانیی و هتد. 

ئەو پەیوەندییە وایکرد مەلا مستەفا لەگەڵ ڕاوێژکارە سەربازییەکانی ئیسرائیل توانیان هێرشە بەردەوامەکانی سوپای عەرەبی عێراق-میسر و سوریا چەندین جار لە کوردستان تێکبشکێنن، بەتایبەت لە جەنگی هەندرێن لە ساڵی ١٩٦٦. من مەجالم نییە ئەگینا ڕۆژێک باسم لەو بەڵگەنامانە دەکرد کە چۆن باس لە پەروەردەکردنی مەسعود بارزانیی دەکەن لەلایەن مۆسادەوە، کاتێک کە بوەتە بەرپرسی پاراستن. 

مەبەستەکەم ئەوەیە: دەکرێ دەزگای مۆساد زۆرجار پارتیی لە گەلەکۆمەیی-ناوچەیی ئاگادار بکاتەوە، پێش ئەوەی ڕوداوەکە ڕوبدات. وەک گەلەکۆمەی ئێران و نەوشیروان لە ڕێگای پەرلەمانەوە کە پارتیی پەرلەمانی داخست و، خۆراواش ناڕاستەوخۆ پشتیوانیان لە هەنگاوە نادیموکراتییەکەی پارتیی کرد. 

دەکرێ ئەمجارەش پارتیی ئاگادارکرابێتەوە کە ئێران سیناریۆی ناکۆکی نێوان بافڵ و لاهوری دروست کردوەو، ئامانجی ئێران ئەوەیە: دوای هەڵبژاردنەکان پەرلەمانتارەکانی لاهور، بافڵ، کۆمەڵەو گروپەکانی تر یەک بخات و، پارتیی بکاتە دەرەوەی حوکمڕانیی، یان پارتیی زۆر بچوک بکاتەوە. یاخود ئێران لە ڕێگەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە دەستکاری ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بکات بە سودی بافڵ، کۆمەڵەی عەلی باپیر و، لاهور [بەمەرجێک ئەگەر دروستکردنی ناکۆکی نێوان لاهور و بافڵ سیناریۆ بێت]. تەنانەت بۆی هەیە ئیسرائیل پارتیی ئاگاداربکاتەوە کە هەندێک لەو کەسانەی سەر بە دەزگای زانیاری کە هەڵدێن بۆ ناو پارتیی، سیناریۆ بێت و ئیش بۆ ئێران بکەن. 

کورتوپوخت: ئەو پەیوەندییە بەهێزەی پارتیی لەگەڵ مۆساد هەیەتی، دەمێکە پارتیی دەپارێزێت. لە پرسی ئەم جارەدا دەکرێ تورکیا و میتیش لە پشت پارتیی بن. چونکە تورکمانەکانیش بایکوتیان کردوە. پارتییش جیۆپۆلەتیکی بە تورکیاوەیە، ئاخۆ ئێران-عێراق چیتریان پێ دەکرێ؟  

 

سێیەم: جیهانیی خۆراوا پشتیوانی کەمینەکان دەکەن، بەتایبەت کەمینە مەسیحییەکان. مام جەلال لەمە تێدەگەشت. بەڵام ڕەنگە بافڵ و لاهور لێی تێ نەگەن. پێموایە: هەم یانزە کورسییەکەی پارتیی بۆ کەمینەکان ناڕەوایەو زۆرە. هەمیش دانەنانی هیچ کورسییەک بۆیان خزمەت بە پرسی کورد ناکات و، بێگومان بڕیارێکی بێویژدانانەشە. دیارە ئێران بەپیلانەوە ئەو بڕیارەی لە ڕێی دادگای باڵای عێراقەوە دا. بەڵام ئێران بۆ ئەو ڕەهەندەی ئەو بڕیارە نەڕۆشتبو کە وڵاتانی خۆراوا ئەوە قبوڵ ناکەن. بەهەرحاڵ، دەکرا پارتیی و یەکێتیی لەسەر سیغەیەکی مام ناوەند ڕێبکەوتبان، پێش ئەوەی یەکێتیی بیبات و بیخاتە دەستی ئێران و، پارتییش دوای بڕیارەکە بڕواتە لای ئەمریکا.

 

چوارەم: پارتیی هەندێک نانوپیازی ناسیۆنالیستیی بە بڕیاری بایکۆتەکەیەوە دەکات. دەکرێ لە هەندێ ڕوەوە وابێت، کە ڕاستە ئێران ئەیەوێت قەوارەی هەرێم هێدی هێدی بڕوخێنێت. بەڵام ئەی ئەو گەندەڵییە زەبەلاحەی کە پارتیی، یەکێتیی، حسک و گروپەکانی تریش دەیکەن ئەوەش لێدان نییە لە بیری ناسیۆنالیزمی کوردیی و خودی ئاسایشی نەتەوەیی قەوارەی هەرێم؟

 ئەی ئەگەر لەم مەسەلەیەدا ئێران پشتی یەکێتیی گرت و، تورکیاش پشتی پارتیی گرت، بەڵام عاقیبەتیش ئێران و تورکیا ڕێکەوتن بەنهێنیی دژی کورد؟

 

پێنجەم: ئەگەر ئەمریکا ئۆکەی بە پارتیی دابێت [وەک لە خاڵی یەکەم وتم: ئەستەمه پارتیی بەبێ پرسی ئەمریکا هەنگاوی وا بنێت]، کەوابو ئەگەر وابێ، بۆی هەیە ئەمریکا هاوکێشەی عێراق دەستکاری بکات. ئەم ڕەهەندە کەمێک لێوردبونەوەی دەوێت!

 

ئەوە هەر بە دەم ڕێوە نوسیم. ئەی قوڕمان بەسەر: ئەبێت تا چەند مانگی تر پارتیی و یەکێتیی بەم بابەتەشەوە مێشکمان بخەن. ئایا مەسەلەی تریشی لێ ناکەوێتەوە!!!؟

 پارتیی و یەکێتیی دەتوانن لەسەر سیغەیەکی هاوبەش ڕێکبکەون. عەقڵی سیاسیی ئەوەیه: هەمیشە چەندین چارەسەری لەلا بێت.

 

ئایا پێشبینی دۆخی سەختتان کردبو؟ بەهەرحاڵ، کاتێک لە خوێندنی ماستەر گەڕامەوە. هاوڕێیەک مامۆستای زانکۆیە لە هەڵەبجە. پێی وتم: شەریفی برام فڵان دراوسێمان لە بری گەچ، بە ئاردی بایعی نەخشەی زەویەکەیان کێشاوە کە بیکەنە خانو. ئەودەمە زۆرێک فشەی دەکرد، چونکە موچە باش بو و لە ژیانیان دا هیچیان بە خۆیانەوە نەدی بو. خوایان بە هەق نەدەناسی. ماڵی وا هەبو ساڵی دوو جار تاقمی ماڵەکەی دەگۆڕی. ئێستاش دۆخەکە ڕێک پێچەوانە بوەتەوە. مەبەستم ئەوەیە: بە ویژدان و بە ئیرادە بن بۆ ئەگەری دۆخە سەختەکانی داهاتو!!!

 

شەریف عەلی: خوێندکاری دکتۆرا لە دبلۆماسیەتی نێودەوڵەتی بەریتانیی.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×