هه‌ناوی پارتی پاقژه‌و گروپ‌و کوتله‌ له‌خۆ ناگرێ

ئومێد خۆشناو
  2020-02-28     519

پێویست ناکات که‌س نان و پیازی پێوه‌ بخوات، زۆرێک هاتن و هه‌ر هه‌موویان به‌و خه‌ونه‌وه‌ چوونه‌ ژێر گڵ و ئاواتیان نه‌هاته‌ دی.


هه‌ناوی پارتی هه‌ناوێکی پاقژه‌و جێگای کوتله‌و کوتله‌کاری و گروپ و گروپکاری تێدا نیه‌و نابێ!، زێتر له‌نیو سه‌ده‌یه‌ پارتی خۆی له‌و نه‌خۆشی و ناخۆشیه‌ پاککردۆته‌وه‌.


ئیتر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینی و ده‌یبیستی، ئه‌وه‌ ئه‌و کاره‌یه‌ که‌ نێچیرڤان بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ده‌یکات، ته‌واوکاری کاره‌کانی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی مه‌رجه‌ع و ڕێبه‌ره‌، ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ی ئه‌مڕۆ مه‌سڕوور بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌یکات، ته‌واوکاری کاره‌کانی نێچیرڤان بارزانیه‌.

که‌وایه‌ باش تێبگه‌ن ماڵی بارزانی و کاروانی کوردایه‌تی و ڕێ و ڕێبازی بارزانی مێژووێکه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ پێش مێژووی دروست بوونی پارتی، واته‌ هه‌موو هه‌نگاوه‌کانی نێچیرڤان بارزانی و مه‌سڕوو بارزانی یه‌ک هه‌نگاوو یه‌ک ئامانج و یه‌ک بیرکردنه‌وه‌ و یه‌ک تیمه‌، ئه‌ویش له‌ژێر چه‌تری ڕێبه‌رو مه‌رجه‌عی کورایه‌تی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانیه‌.


هه‌ڵبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئه‌و خه‌ونه‌ ده‌بینن سه‌ریان دای له‌به‌ردو ئه‌و خه‌ونه‌ له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌نه‌ ژێر گڵ که‌ زۆرێک هاتن و له‌گه‌ڵ خۆیان بردیان، بارزان و هه‌موو دونیا....

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×