هەواڵێكی هیوا بەخش سەبارەت بە دۆزینەوەی چارەسەری كۆرۆنا

د. صەباحی غالیب
  2020-03-14     1003
بەر لە هەموو شت دەبێ‌ ئەوە بڵێم كە من پزیشك نیم، ئەم نووسینە وەرگێڕانی هەواڵێكە كە ئەمڕۆ لە میدیای بریتانیا لە لەندەن بڵاوكراوەتەوە، بە مانایەكی دیكە ئەم نووسینە ڕەنگدانەوەی ئارەزووی پەتی خۆم نییە كە بێ‌ بنەما لە خۆمەوە نووسیبێتم. ئەمە ئەو هەواڵە باوەڕپێكراوەیە كە بە ڕەسمی لە ئەنجامی لێكۆڵینەوە و تاقیكردنەوەوە لە لەندەن پێیگەیشتوون و بڵاوكراوەتەوە.
زاناكانی بریتانیا لە ئیمپریال كۆلێجیی لەندەن ئەمڕۆ هەواڵێكی هیوا بەخشیان بڵاوكردۆتەوە كە توێژینەوەكانیان سەبارەت بە دۆزینەوەی ڤاكسین واتا دەرزی تایبەت بە چارەسەر و بەردەستی كۆرۆنا گەیشتوونەتە ئەنجامێكی سەركەوتوو، لە مانگی حوزەیرانیشدا دەگەنە ئەو قۆناغەی كە لەسەر مرۆڤــ تاقیبكەنەوە.
 دكتۆر ڕۆبن شاتووك Dr Robin Shattock سەركردایەتی ئەو تیمە دەرمانسازییەی كردووە كە ئەو هەوڵەیانداوە و دەڵێ‌: "ڕەنگە ساڵێكی پێویستبێ‌ كە ڤاكسینەكە بۆ نەخۆش بەردەستبێ‌." دكتۆر پۆل ماككەی Dr Paul Mckay گەورە توێژەری دەرمانسازی بە ڕۆژنامەی دەیلی ئێكسپرێس Daily Express ی وتووە: "دوای ماوەی مانگێك كە ڤاكسینەكەم لەسەر مشك تاقیكردۆتەوە، گەیشتوومەتە ئەو ئەنجامەی كە كاریگەری دروستی هەبووە، بەڕاستی ئەنجامەكە زۆر زۆر چاك بووە."
ئەوە بۆ زانیاری هەموو لایەك و لە خودا دەپاڕێمەوە كە گشت لایەك لە بەڵا و پەتا و سەرجەم جۆرە نەخۆشی و ئازار و نا عەدالەتی بەدووربن، خودا مرۆڤایەتی و گەردوونمان بۆ سەڵامەت و بەرقەرابكا.
سەرچاوەكان: 
Evening Standard on Line 14/03/2020
msn 14/03/2020 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×