خه‌ڵك له‌نێوان خۆپارێزی‌و زیاده‌رۆییدا

عیماد عه‌لی
  2020-04-03     130
دیاره‌ نه‌خۆشی و په‌تا جیا له‌ هه‌ر بابه‌تێكی تر پێویستی به‌ مامه‌ڵه‌ی جیاواز هه‌یه‌ و نه‌خوازه‌ڵا ئافاتیكی پیسی وه‌كو كۆرۆنای سه‌رده‌م بێت كه‌ به‌رۆكی به‌جیهان گرتووه، به‌ڵام ئایا ده‌كرێت هه‌موو مێشك و بیركرنده‌وه‌ت له‌م په‌تایه‌ نیگه‌رانت بكات و رارایی و دڵه‌راوكێ باڵی به‌سه‌ر ده‌رووندا بكێشێت؟

ده‌بێت یه‌كه‌مجار بزانین كه‌ خۆپاراستن ئه‌گه‌ر زیاده‌رۆییشی تێدا بكرێت ئه‌گه‌ر قازانجی نه‌بێت زیانی نابیت و به‌لكو پێچه‌وانه‌كه‌ی گوێنه‌دان و خه‌مساردیه‌ ئه‌گه‌ر زیانیشی نه‌بێت ریژه‌یه‌كی دیاریكراو له‌  كاریگه‌ری سه‌لبی خۆی له‌سه‌ر ژیانت له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌ جیده‌هێڵێت. بۆیه‌ نه‌ترسان و گوێنه‌دان و پشت به‌ قه‌ده‌ر به‌ستن له‌مه‌ڕ ئه‌م په‌تایه‌ی ئه‌مڕۆ بیركردنه‌وه‌یه‌كی ناڕاسته‌ و ده‌كرێت له‌ هه‌ر مه‌ودایه‌ك بێت ئه‌گه‌ر زیانی سه‌ره‌كی نه‌بێت به‌ڵام لاوه‌كی خۆی  بگه‌یه‌نێت. 

ئه‌گه‌ر سوورنه‌بیت له‌سه‌ر خۆپارێزی و به‌ نیوه‌ وناچڵی رێنامییه‌ ته‌ندروستیه‌ دروسته‌كان پیاده‌بكه‌یت، له‌ رێڕه‌وی به‌رده‌وامی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ كه‌لێنێك دروست ده‌بێت و زیانه‌كه‌ی به‌ قووڵی و گه‌وره‌تر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌و روانگه‌وه‌ كه‌ خۆنه‌پاراستن له‌م نه‌خۆشیه‌ هه‌له‌ی یه‌كه‌م دوا هه‌ڵه‌شه‌،  له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌س ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی نازانێت كه‌ به‌كوێت ده‌گه‌نێت و، ئه‌گه‌ر دواهه‌ناسه‌شت نه‌بڕێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری زۆره‌ له‌گه‌ڵتدا به‌به‌رده‌وام بێت و به‌رگریت لاواز بكات و سیه‌كانت سیست بكات و بڕی هه‌ڵمژینی ئۆكسجینی پێویست بۆ له‌شت نه‌گاته‌ خانه‌كان و پرۆسه‌ی ئۆكساندن و  كارلێكی میتاپۆڵیزم تا راده‌یه‌كی گه‌وره‌ یان كزبێته‌وه‌ یان به‌ ناكارایی سیه‌كان په‌كی ده‌كه‌وێت و، ئه‌گه‌ر سیه‌كان زۆر زه‌ره‌ر بكه‌ن ئه‌وا به‌ ژیان مه‌مره‌ و بژی ژیان به‌سه‌ربه‌رده‌به‌یت و هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌ ته‌مه‌نت كه‌م ده‌كاته‌وه‌. 

به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه‌ وه‌زعی ده‌روونی باش و بوێری له‌گه‌ڵ خۆپاراستنه‌كه‌دا بێت، ئه‌گه‌ر به‌رگریت به‌هێز نه‌كات ئه‌وا ناهیڵیت ئاستی به‌ره‌نگاری و به‌رگری له‌ ئه‌م فایرۆسه‌ نه‌عله‌تیه‌ دابه‌زێت و، ناهێڵێت كاریگه‌ریی فایرۆسه‌كه‌ زۆرتر بێت له‌ حاڵه‌تی زۆربونی ترسی ده‌روونی  و ته‌نانه‌ت خانه‌كانی له‌شیشت به‌ بیركردنه‌وه‌ی سه‌لبی و ترس و كارلێكه‌ كیمیاوه‌یه‌كانی نیوخۆیی له‌شت تیكده‌چێت،  به‌ تایبه‌تی مێشك و خانه‌ په‌یوندیه‌داره‌كان له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌تدا له‌په‌یوه‌نده‌یه‌كی به‌تیندان و له‌پرۆسه‌ی میتاپۆڵیزمی په‌یوه‌ست به‌ قازنج بینین له‌ خۆراك و فیتامینه‌ پێویسته‌كان له‌گ ده‌بێت و هێزی به‌ره‌نگاریت كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش لای خۆیه‌وه‌ به‌راسته‌وخۆ ئه‌گه‌ری زاڵبونی په‌تاكه‌ ئه‌گه‌ر له‌ له‌شتدا هه‌بێت زیاتر ده‌كات.

ئه‌مه‌ له‌ لایه‌تی په‌یوه‌ست به‌ كه‌سه‌كه‌وه‌ وه‌كو خۆی و چۆنێتی مامه‌ڵه‌ كردنی له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته‌ كتوپڕه‌ی جیهان و ناوچه‌كه‌شمان، به‌ڵام ئه‌و بوارانه‌ی كه‌ زیاتر ئه‌گه‌ر به‌ ناراسته‌وخۆش بێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یس و پرسه‌ هه‌یه‌ ئه‌ویش؛ باری دارایی  خیزانه‌كان و رارایی و دڵه‌راوكی له‌ به‌رێوه‌بردنی ژیان و گوزه‌ران و بیركردنه‌وه‌ له‌ده‌رامه‌تی خێزان  و، سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئه‌و هه‌موو هه‌واڵ و په‌ستان و فشارانه‌ی به‌رنامه‌كانی تیڤی و سۆشیال میدیا و فه‌راهه‌مبونی كات و بوار بۆ گوێبیستی هه‌موو شتێك زیانی زیاتره‌ له‌ قازانجی.

ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ند بێت به‌ كوردستانه‌وه‌ لایه‌نی وه‌زعی ده‌روونی و خه‌مساردی و گوێنه‌دان و بیری میتافیزیكی و رۆلی سه‌لبی خاوه‌ن بیروبۆچونه‌ ئایدیاڵه‌ ئایینیه‌كان و به‌تایبه‌تی ئیسلامی سیاسی و بانگه‌شه‌كارانی دینی به‌رژه‌وه‌ندخوازه‌ كه‌  زیانی له‌ فایرۆسه‌كه‌ زیاتره‌، یان وردتربڵێین، ئا ئه‌م سه‌رخانه‌یه‌ هاوكاری زه‌مینه‌ خۆشكردنی باش ده‌كات بۆ به‌ ئاسانی وه‌رگرتنی ڤایرۆسه‌كه‌ و قوڵبونه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر توشبوو.

بۆیه‌ ئه‌وه‌ی پێویسته‌، بێ گویدان به‌ دابونه‌ریت و قسه‌ی به‌رژه‌وه‌ندخوازه‌كان و باوه‌رداران به‌ ئه‌فسانه‌ و خورافات خۆت بپارێزه‌، ئه‌گه‌ر زیاده‌رۆییشت كردبێت و ترسو دڵه‌راوكێت نه‌بێت و وره‌ت به‌رز بێت و پاكوخاوێنیت پشتگوێ نه‌خستێت، ئه‌گه‌ری توشبوونت زۆر زۆر كه‌متر ده‌بێت. هه‌ر بۆیه‌ سود له‌م هه‌له‌ زێرینه‌ بۆ كاری ئیجابی وه‌كو خوێندنه‌وه‌ و داهێنانی ناچاری ببینه‌ و كاته‌كه‌ت دابینكراوه‌ و، ته‌نها ماوه‌ته‌وه‌ خۆت چه‌ند ده‌توانیت ئیستغلالی بكه‌یت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ره‌نتینه‌ی دڵخوازی خۆت به‌ڕیده‌كه‌یت ده‌توانیت كارێكی وا بكه‌یت كه‌له‌ رۆژی ئاسایی نه‌توانبێت بیكه‌یت، ته‌نها وره‌ و ویستت به‌هێز بێت و هه‌میشه‌ لایه‌نی ئیجابی حاڵه‌ته‌كه‌ به‌ خۆپارێزیه‌كه‌وه‌ ببه‌سته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر بتوایت له‌گه‌ڵ خوتدا دانیشه‌ و برۆ خه‌ڵوه‌ته‌وه‌ و له‌و به‌ینه‌دا مه‌هێله‌ هیچ كه‌سێكیش ساتو سه‌ودات له‌گه‌ڵدا بكات، تاوه‌كو له‌ هه‌ر كاتێكدا بێت ئه‌م هه‌وره‌ لێڵه‌ ده‌ره‌وێته‌وه‌ و به‌ڵام باشترین شت ئه‌وه‌ی كه‌ خۆت له‌كاره‌كه‌ نه‌بانمه‌كه‌ و چاوه‌ڕیی ماوه‌ی نزیك مه‌كه‌ بۆ به‌یه‌كجاری ئاسایی بونه‌وه‌ی وه‌زعه‌كه‌.     ‌
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×