فەلسەفەی حکومڕانيی!

ئەبوبەكر هەڵەدنی
  2020-05-15     713
حکومڕانی کۆمەڵێک خەسڵەت وتایبەتمەندی هەیە،چەند بنەماو پێوەرێک هەن بۆ جیاکردنەوەی حکومڕانیەکی خراپ‌و شکستخواردو لەوی دی باش‌و سەرکەوتوو کە دەتوانین بڵێین:

١/بەرپرسیاریەتی وهەڵگرتن ولەئەستۆ گرتنی بەرپرسیاریەتییە لەسەر تێکشکان وپاشەکشێ وقەیران وئاریشەکان،،جەوهەری حکومڕانی هەڵنەهاتن وخۆنەدزینەوەیە لەبەرپرسیاریەتی.

٢/بەشداری پێکردنی هەموان وبەگەڕ خستنی هەموانە لەبونیات نان وگەشەپێداندا.

٣/دروستکردنی دامەزراوەو دامودەزگای سەربەخۆو کاراو نیشتیمانی هەر لەباخچەی ساوایانەوە تاوەکو گەورەترین دامەزراوەی ووڵات.

٤/دابەشکردنی دادپەروەرانەی داهات وسامانە بۆ هاونیشتیمانیەکانت دوور لەهەموو جیاکاریەک.

٥/ڕوونی ودیاری سەرچاوەکانی داهات،لەکوێ وە پەیدا دەکرێن وچۆن ولەچیدا بەگەڕ دەخرێن وبەکاردەهێنرێن.

٦/پێدانی دەرفەتی یەکسانە بۆ پلە وەزیفی وپۆست وپایەکان لەسەر بنەمای شایستەیی ولێوەشاوەیی ولێهاتوویی.

٧/پاراستنی پرەنسیپی هاوڵاتی بوونە و هەڵتەکاندنی هەموو جیاکاریە نەتەوەیی وسیاسی وحزبی و جەندەری وئاینی ووابەستەیەکانی مەحسوبیەت ومەنسوبیەتە.

٨/پێک هێنانی سوپایەکی نیشتیمانی خاوەن دسپلین وپەروەردەکراو وگۆشکراو وڕاهێنراو بەئینتیما تەنهاو تەنها بۆ نیشتیمان .

٩/پەرژین کردنی سنورەکانە لەهەر دەستدرێژی وزەمینە خۆشنەکردنە بۆ پێشێلکردنی سەروەری ودەستێوەردانی ناڕەوا.

١٠/فەراهەم کردنی کۆمەڵگایەکی پڕدادو پێکەوەگرێدراو ،،کەهاونیشتیمانی هەست بەشکۆ وماف وکەرامەت وبوونی خۆی بکات.

١١/ ئەزمونی تەواوکردنی نەوەکان وبونیات نانی نەوەی نوێ نەوەیەک لەئەرکەکانی بنەوێ،نەوەیەک تەواوکاری ئەزمونە جوانەکانی پێشینانی بێت،نەوەیەک دان بەتوانایدا بنرێت،نەوەیەک زەمینەی کارابوون وکاریگەربوون وکرانەوەی بۆ بڕەخسێنی،نەوەیەک گوێی لێ بگری ،نەوەیەک بەهرەکانی وەگەڕبخەی.

١٢/چەسپاندنی یاسا کە هاوڵاتیانت بەرامبەر یاسا یەکسان بن وەک یەک یاسایان بەسەردا پیادە بکرێت.

بەم پێوەرانە ولەتاقیکردنەوەی فەلسەفەو حکومڕانی ماناداردا حکومەتە ٢٨ ساڵەکەی هەرێم ساقت ودەرنەچووی ڕۆژ لەئاسمان دیارە وسەلماندنی شکست وبێ تواناییەکەی عەقڵکاری گەورە ی ناوێت.

ئەبوبەکرهەڵەدنی
١٥ی٥ی٢٠٢٠

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×