کوفرەکانی دەستورو سیستمی پارلەمانی‌و دیموکراسی کە لەکۆبونەوەکەی ئەمڕۆی پارلەماندا ئەنجام درا؟!

ئەبوبەكر هەڵەدنی
  2019-05-08     285

١/هەناسەبڕکێ یانە بەدوای بەغدادا کەچی لەوێ دەسەڵاتی سەرۆک تەشریفاتیە ولێرەش ڕەها،ئەمە کوێی پابەند بوونە بەودەستورەی شەووڕۆژ بالۆرەی سەرزمانی هەندێکە.

٢/دەنگ دان بۆسەرۆکی هەرێم لەنهێنیەوە کرایە ئاشکرا ،چونکە متمانەیان نیە بە نهێنی هەموان پابەند بن.

٣/بڕوانامە پێویست نیە بۆسەرۆکی هەرێم،لەهەرێمێک خاوەنی سەدان هەزار قوتابی زانکۆ وپەیمانگا ودەیان هەزار بەکالۆریۆس ودەیان هەزار ماستەر ودکتۆراو ئەندازیارو یاساناس وپارێزەرو پزیشک بیت کەچی سەرۆکی هەرێمەکەت هەڵگری بڕوانامەی زانکۆیی نەبێت.

٤/بەهیچ شێوەیەک سیستم نەبۆتە پارلەمانی چونکە دەسەڵاتەکان دەسەڵاتی سەرۆکایەتین نەک پارلەمانی.

٥/سەرۆک لەهەموو دونیا بۆئەوەی بەهێز،بێت پێویستەبە2/3 ببێتە سەرۆک نەک بەدەنگی رەها واتە نیوە +١.

٦/ئەم دەسەڵات دارانەی هەرێم ئیمتیازی بێ مەسئولیەتیان دەوێ بۆیە سەرۆک بەهیچ شێوەیەک ملکەچ نیە بۆلێپرسینەوەی پارلەمان.

٧/تەنانەت دەنگیان بەوبڕگەش نەداکەدەبێت سەرۆک هی هەموان بێت ووەک نەریتێکی دیموکراسی دەست لەحزبەکەی بکێشێتەوە لەماوەی سەرۆکایەتیەکەی دا.

بەڵام ئەمە مێژووە،ئۆباڵەکەی لەئەستۆی ئەوانەی تێیان پەڕاند،ئەمڕۆ ٣٠حوزەیرانی ٢٠١٣ دووبارە بوەوە.

قەسەم بەزاتی اللە حزبەکەشم لەحکومەتا بوایە دەنگم نەدەدا خوای دەکرد دەریان دەکردم ،موچەوناوی پارلەمانتاری ئەوە ناهێنێ خۆت زەلیل بکەی وپێچەوانەی پرەنسیپ ومەبدەئەکانت دەنگ بدەیت وببیتە بوکەڵە وبوکە شوشە.

ئەمڕۆ لەگەڵ هاوڕێیانم لەنەوەی نوێ وکۆمەڵ فراکسیۆنی یەکگرتوو ئەو شەرەفەی پێ بڕدرا کەدەنگی بەکۆی یاساکە ومادەبەمادەی نەدا،چونکە سیستمی پارلەمانی لەگۆڕنرا وکرایە قوربانی پۆست وکورسی وسەفقەی پارەو ئیمتیازات.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×