خالید سلێمان: پیشەسازی نەوت لە هەرێم سەرچاوەی ئاوی ژێر زەوی دەخاتە مەترسییەوە
  2024-05-04       144       

خالید سلێمان، ڕۆژنامەوانی بواری زانستی و ژینگە، پێی وایە لە هەرێمی کوردستان و بەڵکو تەواوی ناوچەکەشدا بێجگە لە گرفتی ئازادی، ڕۆژنامەگەری تایبەت بە ژینگە گرفتی زیاتریشی هەیە. دەشڵێت: پیشەسازی نەوت لە هەرێمی کوردستان سەرچاوەی ئاوی ژێر زەمین دەخاتە مەترسییەوە.

ئاوێنە: خالید سلێمان، ڕۆژنامەوانی بواری زانستی و ژینگە پێی وایە لە هەرێمی کوردستانی عێراق و بەڵکو تەواوی ناوچەکەشدا بێجگە لە گرفتی ئازادی، ڕۆژنامەگەری تایبەت بە ژینگە گرفتی زیاتریشی هەیە "ڕۆژنامەوانان و ئەوانەش کە لە بواری ژینگەدا کاردەکەن بونیادێکی زانستی پتەویان نییە. چونکە خۆی ڕۆژنامەوانی ژینگەیی ڕۆژنامەوانی زانستییە. دەبێت لە سیستەمی ژینگەیی تێبگەن لە بەرگەهەوا، لە هەمەجۆری، لە پیسبونی ژینگە! کە ئەمانە هەموی زانستین و ئەگەر ئێمە بنکەیەکی زانستیمان نەبێت ناتوانین بابەتەکان بە باشتی بگەیەنینە خوێنەران. "

ئەو بە دەنگی ئەمریكای وتوە، گەیاندنی لێکۆڵینەوە زانستییەکانیش بە خەڵکی، بە ئاڵنگارییەک دەبینێت "بەردەوام ژمارەیەکی زۆر لە لێکۆڵەرەکان لە ناو زانکۆکاندان بەڵام لێکۆڵینەوەکانیان هەر بۆ خۆیانە و بابەتەکان بە باشی ناگەنە بەردەم خوێنەر. ئەمەش هۆکاری ئەوەیە ئەوان توانای گەیاندنیان باش نییە و لەلایەکی تریشەوە ڕۆژنامەنوسەکانمان لە ڕوی زانستییەوە پڕنین بۆیە لێرەدا بابەتەکان بە باشی ناگەن. ئەمە بێجگە لەوەی بنکەیەکی زانیاری دیجیتاڵیشمان نییە تا ڕۆژنامەوانان پشتی پێببەستن."

ئاماژەی بەوەشداوە "لە هەرێمی کوردستان ئەو شوێنانەی کە سەربەخۆن و سەرچاوەی داراییان لەلایەن کارێکتەری سیاسی، حزب و حکومەتەوە نییە، زۆر کەمن و کاریگەرییشان زۆر نییە. جا کەناڵە کاریگەرەکان کە سەرچاوە داراییەکانیان لەلایەن دەسەڵات، حزبەکان یان کارێکتەرێکی سیاسییەوەیە، نەک هەر ناتوانن بەڵکو بۆیان نییە دەست بۆ هەندێک بابەت ببەن کە لە بەرژەوەندی ئەواندا نەبێت. "

بەوتەی خالید سلێمان، کاتێک ڕۆژنامەنوسان دەکەونە ژێر فشار و مەترسییەوە گرفتێکی گەورە بۆ ڕۆژنامەوانانی بواری ژینگە دروست دەبێت "ئەوان پێویستە سەردانی شوێنە زیانلێکەوتوەکان بکەن و لە کوردستان زۆر شوێن هەیە زیانی پێکەتوە جا بەهۆی گۆڕانی کەشو هەوابێت یان پیسبونی خاک، پیسبونی ئاو، پیسبونی هەوا، کە بەشێکیش لە فاکتەرەکانی دامەودەزگاکانی حکومەتن، بەڵام ڕۆژنامەنوس نەک هەر ناتوانن سەردانی ئەو شوێنانە بکەن بەڵکو بەدەستهێنانی زانیاریش لەسەر ئەو شوێنانە ئاسان نییە."

خالید سلێمان کە نوسەری کتێبی 'پاسەوانی ئاو ... وشکەساڵی و گۆڕانی کەشوهەوا لە عێراق'ە باسی لە مەترسییەکانی پیشەسازی نەوتیش كرد بۆ سەر ژینگەو وتی"پیشەسازی نەوت یەکێکە لە فاکتەرە سەرەکییەکانی گەرمبونی زەوی چونکە بەشدارییەکی ڕاستەوخۆی هەیە لە دەردانی دەرهاویشتە گازییەکان بۆ بەرگە هەوا. خاڵی دوەمیش ئەوەیە پیشەسازی نەوت لە کوردستان لەسەر حیسابی کشتوکاڵ و خاک لەسەر حیسابی سەرچاوەکانی ئاو دەکرێت."

هەروەها باسیشی لە گرنگی پاراستنی ئاوی ژێر زەوی كردو وتی، پیشەسازی نەوت کاری کردوەتە سەر ئەم سەرچاوە سروشتییە گرنگەش " ئاوی ژێر زەوی یەکێکە لە سەرچاوە دەگمەنەکان. سەرچاوەیەکی زۆر گرنگیشە بۆ داهاتوی وڵات و ئابوری و کۆمەڵگە. کاتێک کە پیشەسازی نەوت بەردەوام دەبێت هیچ مەرجێک نییە بۆ هەڵکەندنی بیرێکی نەوت لە شوێنێکدا، تەنانەت ئەگەر پشکنینی جیۆلۆجی دەرشی بخات لەم شوێنەدا ئاوی ژێر زەمین هەیە و نەوتیش هەیە ئەو کاتە کۆمپانیاکانی حکومەت چاڵی خۆیان هەڵدەکەنن و نەوتەکەیان بەلاوە گرنگترە لە ئاوەکە."

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
میدیا عێراقییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كه‌ن
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×