دیلان ڕەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕای گەیاند، بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئەمشەو لە دوای كاژمێر (1)ی شەو تا (9)ی بەیانی پێشبینی باران بارینی بەلێزمە دەكرێت.
باسی لەوەشکرد، كە ئەو بارانە لە سەنتەری شارەكان دەگریتەوە و هەروەها دەشتی هەولێر و كۆیە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین و دۆكان و بەشێك لە پارێزگای دهۆك و سلێمانی.
ئەوەشیخستەڕوو، تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بارانبارینی بەلێزمە بەردەوام دەبێت.
راشیگەیاندووە: " خوازیارین ئاگاداری خۆتان بن و دووربن لە هەر زەرەر و زیانێكی ماڵی و گیانی".