قەیس خەزعەلی: گەورەترین کێشە لەبەردەم سوودانى بوونى هێزەکانى تورکیایە لە عێراق
  2024-05-03       282       

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبى ئەهلی حەق ڕایگەیاند، كۆمەڵێك ئاڵنگاری لەبەردەم حكومەتی ئێستای عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سوودانی هەیە، یەکێک لەوانەش بوونى هێزە سەربازییەكانی دەوڵەتی تورك و هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە لە عێراق.

قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە بارەی ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی حكومەتەكەی سوودانی دەبنەوە ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیادراوەكەدا هاتووە، كۆمەڵێك ئاڵنگاری لەبەردەم حكومەتی ئێستای عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سوودانی هەیە، یەکێک لەوانەش بوونى هێزە سەربازییەكانی دەوڵەتی تورك و هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە لە عێراق.

دەشڵێت، داوا لە حكومەتی عێراق دەكەم، كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان چارەسەر بكات، مافەکانیان بپارێزێت وەک ئەوەى لە دەستوردا دیاری كراوە.

باسى لەوەشکرد، پێویستە كەرتی تایبەت بە شێوەیەك کارا بکرێت، كە هەلی كار بۆ گەلی عێراق دابین بكات، هەروەها پێویستە ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی ڕاستەقینە بۆ ئەو ناوچانە بگەڕێتەوە، كە بەهۆی شەڕی چەتەكانی داعشەوە زیانیان بەركەوتووە.

لە كۆتاییدا وتویەتى، پێویستە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان یەكلایی بكرێتەوە، چونکە ئە پرسە زۆر دواكەوتووە و داوا لە هێزە سیاسییە سوننەكان دەكەین هەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ كۆتایی هێنان بەم بابەتە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×