2019-08-18   1094     
هێزه‌کانی ڕزگاریی عه‌فرین بنکه و باره‌گای سوپای ئازادی سوریا له باکوری مارعیان کرده ئامانج که له ئه‌نجامدا 3 چه‌کداری سوپای ئازادی سوریا کوژران و 2ی دیکه‌ش بریندار بوون.
ئاوێنه: هێزه‌کانی ناسراو به "هێزی ڕزگاریی عه‌فرین" که پاش داگیرکردنی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای تورکیا- سوپای ئازادی سووریاوه بۆ ئازادکردنه‌وه‌ی عه‌فرین پێکهاتوونه به‌یاننامه‌یه‌کیان له‌باره‌ی پێکدادانی ئه‌مدواییه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ هێزی سوپای ئازادی سووریا له ناوچه‌ی مارع بڵاو کرده‌وه و ڕایانگه‌یاند: ''له درێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانمان بۆ سه‌ر هێزه‌کانی سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سوریا له عه‌فرین و ده‌وروبه‌ریدا سێ چه‌کداری سوپای ئازادی سوریا له پێکدادان له‌گه‌ڵ هێزی ڕزگاریی عه‌فرین له مارع کوژران و 2ی دیکه‌ش بریندار بوون''.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه: هێزی ڕزگاریی عه‌فرین له باشوری مارع به به‌کارهێنانی چه‌کی سوک و نیوه‌قورس بنکه و باره‌گای سوپای ئازادی سوریان کردۆته ئامانج که له‌و هێرشانه‌دا زه‌برێکی قورس له یه‌که‌کانی سوپای ئازادی سوریا دراوه.