عەبدوڵا ئۆجەلان: پەلاماردانی رۆژئاوای كوردستان باجی گەورەی دەبێت
  2019-08-19       1920       
عەبدوڵا ئۆجەلان، رایدەگەیەنێت، ''ھەر ئۆپەراسیۆنێكی توركیا بۆ سه‌ر  رۆژئاوای كوردستان ھاربوونە و باجی گەورەی دەبێت، رەخنەش لە ھەدەپە دەگریت، كە تائێستا گرنگی پەیوەندی مێژوویی كورد و توركی نەكردووەتە سیاسەت''.

ئاوێنه‌: پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لەبارەی دوایین دیداریان لەگەڵ ناوبراو، كە میدیاكانی نزیك لە پەكەكە بڵاویان كردەوە كە ئۆجەلان رایگەیاندوە "لەو كاتەوەی ھەدەپە دامەزراوە، لە ناوخۆ و دەرەوە تووشی دوو فشار بووە، لە دەرەوە فشاری سیاسی و یاسایی لە ھەدەپە كراوە و لە ناوخۆشدا ھێڵی نەتەوەیی نێو ھەدەپە فشاری كردووە".

لەبارەی ئەگەری ئۆپەراسیۆنی  توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، ئۆجەلان رایگەیاندوە "كارێكی ئاقڵانە نییە و  ھاربوونی توركیا و ئەمەش باجی گەورەی دەبێت".

ئۆجەلان، رەخنەش لە پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا دەگرێت بەوەی گرنگیی پەیوەندی مێژووییی كورد و توركی نەكردووەتە سیاسەت.

رۆژی 7/8/2019 پارێزەرانی ئۆجەلان لە ئیمرالی چاویان بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان كەوت و دیداریان لەگەڵ ئەنجامدا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×