عومەر بەشیر لەنێو قەفەس دادگا: ٢٥ ملیۆن دۆلارم لە محەمەد بن سەلمان وەرگرتووە
  2019-08-20       1884       
سەرۆک کۆماری لەکارلادراوی سوودان بۆ یەکەمین جار لەنێو قەفەس دادگایی کرا و دانی بەوە دانا کە ٢٥ ملیۆن دۆلار پارەی کاشی لە جێنشینی سعوودیە شازادە محيمەد بن سەلمان وەرگرتووە. ئەلبەشیر راشیگەیاند ''لە کۆی گشتیدا ٩٠ ملیۆن دیناری لە سعوودیە وەرگرتووە''. 

ئاوێنه‌: دوای ٣٠ ساڵ لە دەسەڵاتدارێتی سودان، عومەر ئەلبەشیر، سەرۆک کۆماری لەکارلادراوی سوودان لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکان لەلایەن سوپاوە کودەتای بەسەرداکرا و دوێنێ بۆ یەکەمینجار دادگایی کرا. ئەلبەشیر لە خەرتوم لەبەردەم دادوەر ئامادەبو و دانی بەوە دانا کە ٩٠ ملیۆن دۆلاری لە سعودیە وەرگرتووە.

شایەنی باسە عومەر ئەلبەشیر راشیگەیاند ''بەتەنها ٢٥ ملیۆن دۆلاری لە محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە وەرگرتووە. ئەلبەشیر لە ساڵی ١٩٨٩ بە کودەتایەکی سەربازی دەسەڵاتی گرتەدەست''.

لەلایەکی دیکەوە جەنەراڵ عەبدولفەتاح ئەلبورهان، سەرۆکی کۆنسەی سەربازیی سوودان رایگەیاند ''لە مانگی نیسانی ئەمساڵ لەکاتی لێکۆڵینەوە لە ماڵەکەی بەشیر، دەستیان بەسەر ١١٣ ملیۆن دۆلار گرتووە کە پارەکان دراوی جیاجیای وڵاتان بوون''.

هاوکات ئەحمەد عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیس ئاشکرایکرد کە عومەر ئەلبەشیر لە ئیفادەکەیدا رایگەیاندووە ''دواهەمین پارە لەلایەن محەمەد بن سەلمان لەرێگەی نوێنەرەکانییەوە بۆ عومەر ئەلبەشیر نێردراوە''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×