2019-08-25   1963     
رۆژنامه‌نووسی ئه‌مریكی جواو لیما له سایتی بلۆمبێرگ له ستۆرییه‌كدا له‌ژێر ناوی "به‌خێربێت مادۆنا، به‌ڵام پرتوگال په‌نابه‌رانی ئه‌وێت بۆ گه‌شه‌سه‌ندی ئابوری" ئه‌وه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه پرتوگال ئێستا ته‌نیا كه‌سانی وه‌ك مادۆنا-ی گۆرانبیبێژ و ئاغا جان (ئه‌میر شا كه‌ریم حوسێنی) ناوێت رایكێشێت به‌لای خۆیدا، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو حكومه‌ته‌كانی تری ئه‌وروپا په‌نابه‌ری ئه‌وێت بۆ باشكردنی ئابورییه‌كه‌یی و گه‌شه‌پێدانی ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌یی.
ئاوێنه، لوقمان غه‌فوور: له‌كاتێكدا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان په‌نایان بۆ بردووه، مادۆنا ساڵی 2017 خانوویه‌كی له لشبۆنه كڕی و ئاغا جان-یش ئه‌مساڵ ره‌گه‌زنامه‌ی پورتوگالی وه‌رگرت، كه‌چی ئێستا وڵاته‌كه سه‌رنجی ئه‌و كه‌سانه راده‌كێشێت كه له‌ناوچه‌ی یۆرۆ هه‌ڵدێن به‌هۆی قه‌یرانی بێكاری. پورتوگال ده‌رگای كردۆته‌وه بۆ په‌نابه‌ر بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستی كاره‌ی كه وڵاته‌كه رووبه‌رووی بۆته‌وه.
له‌ستۆرییه‌كه‌دا جۆرج براڤۆ مامۆستای ئابوری له زانكۆی نۆڤا له لشبۆنه ده‌ڵێت:"ئه‌مه ته‌نیا وه‌رگرتنی كۆچبه‌ر نییه، ئه‌مه پلاندانانه بۆ په‌نابه‌ری شیاو كه ئابوری پورتوگال پێویستی پێیه‌تی".
جواو لیما له ستۆرییه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:"مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ ساتی هه‌ڵبژاردنه له پورتوگال كه‌متر حزبه‌كان په‌نابه‌ر بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن به‌كاری دێنن به‌پێچه‌وانه‌ی ئۆكرانیا و هه‌نگاریاوه، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی كۆمپانیاكانی پۆرتوگال-یش فشارده‌كه‌نه سه‌ر سیاسییه‌كان بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ر".
له‌ستۆرییه‌كه‌دا رائول مارتێنز- سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی هۆتێله‌كانی پورتوگال كه نوێنه‌رایه‌تی 600 هۆتێل ده‌كات، ده‌ڵێت:"رێژه‌ی ئاستی فێركردن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له پرتوگال به‌رزبۆته‌وه، بۆیه رێژه‌ی كرێكار و خزمه‌تگوزاری هۆتێل و چێشتخانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر دابه‌زیوه و پێویستی ده‌ستی كاری ئه‌م بواره ته‌واو خه‌ریكه په‌كی ئه‌كه‌وێت". باس له‌وه‌ش ده‌كات ئه‌مه له‌كاتێكدایه 14%ی تێكڕای بودجه‌ی وڵات له‌سه‌ر گه‌شتوگوزاره. به‌پێی ستۆرییه‌كه رێژه‌ی بێكاری له پورتوگال به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر دابه‌زیوه بۆ 6.6% له‌كاتێدا له ئیسپانیا 13% زیاتر و له‌تێكرای ناوچه‌ی یۆرۆ 7% زیاتره.
ستۆرییه‌كه‌ی جواو لیما ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه رێژه‌ی په‌نابه‌ر له پورتوگال به‌رزبۆته‌وه بۆ 14% تا ساڵی 2018 كه 480 هه‌زار و 300 په‌نابه‌ره. كه ئه‌مه‌ش بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی پرتوگال كه‌مه. ورده ورده ژماره‌ی دانیشتوانی پرتۆگال كه‌مده‌كات و ساڵی 2017 گه‌یشتۆته نزیك 10 ملیۆن و پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن ساڵی 2080 دابه‌زێت بۆ نزیك 8 ملیۆن. بۆیه ئه‌نتۆنیۆ ئۆسۆریۆ سه‌رۆكی ته‌نفیزی گروپی لویدز بانكی ده‌ڵێت:"پورتوگال پێویستی به سیاسه‌تێكی زیره‌كانه‌یه بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ر وه‌ك كه‌نه‌دا و سه‌نگافوره".