منداڵە چوار ساڵانەكەی شەهید ئاسۆ کۆچی دوایی کرد
  2019-08-25       1528       

دوای مانەوەی چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە، منداڵە تەمەن چوار ساڵانەکەی شەهید ئاسۆ جەلال کۆچی دوایکرد.

ئاوێنە: "بڕیار"ی تەمەن چوار ساڵان ئەمڕۆ یەكشەممە لە نەخۆشخانەی شار كۆچی دوایی كرد. ئەو کوڕی شەهید ئاسۆ مام جەلال مەسۆیی بو كە رۆژی 31-7-2019 لە هێرشێکی داعشدا لە شارۆچکەی کوڵەجۆی سنوری گەرمیان شەهیدبو.

مامی بڕیار، بە میدیای گۆڕانی راگەیاند؛ پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە (25/8/2019) دوای هەوڵێکی زۆری پزیشکانی نەخۆشخانەی شار، منداڵەکە کۆچی دوایکرد.

شەوی (31/7/2019) چەكدارانی داعش لە ناحیەی كوڵەجۆی سەر بە قەزای كفری هێرشیان كردە سەر بنكەیەكی ئاسایش و بەهۆیەوە فەرماندەیەك و سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەكان شەهید بون كە یەكێك لەوانە شەهید ئاسۆ مام جەلال مەسۆیی بو و بەو هۆیەوەشەوە بڕیار-ی كوڕی باری تەندروستی تێكچو.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×