پەرلەمانتارێکی سائیرون: چەند لایەنی سیاسی هەن لە دیوی پشت بارزگانی ماددە هۆشبەرەکانن لە عێراق
  2019-09-01       699       

پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانێتی سائیرون رایگەیاند، ''هەندێک لایەنی سیاسی هەن لە دیوی پشتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق و هەرکەسیک هەوڵی رووبەڕووبوونەوەی ئەو لایەنانەی دابێت، دەرئەنجامەکەی مردن بووە''. 

ئاوێنه‌: لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رامی سکینی، پەرلەمانتاری هاوپیمانی سائیرون لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق چەند لایەنێکی سیاسی تۆمەتبار دەکات بە بوونیان لە بارزگانیکردنی ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق و راشدەگەیەنێت ''هەر کەسیک هەوڵی رووبەڕووبوونەوەی ئەو لایەنانەی دابێت دەرئەنجامەکەی مردن بووە''.

هاوکات ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، ''دەبێت حکوومەتی عێراق جددی بێت لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و ستراتیژییەتێکی پتەو دابرێژێت بۆ کۆتایی پێهینانی. لەلایەکی دیکەوە دەبێت دەروازە سنوورییەکان بە وردی چاودێری بکرێن''.

لەلایەکی دیکەوە فالح عیساوی، ئەندامی لیژنەی ئەمنی و بەرگری ١٥ی ئابی رۆژی پێنجشەممە رایگەیاندبوو کە عێراق لە ساڵانی هەشتاکان و نەوەدەکان یەکێکبوو لە وڵاتە پێشکوەتووەکان لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر و وتبووی، ''بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ عێراق بووەتە ناوچەیەکی بازرگانیکردن و گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر''.

عیساوی راشیگەیاندبوو، ''دۆسیەی ماددە هۆشبەرەکان مەتسیدارترە لە دۆسیەی داعش. گروپ و چەتەکانی ماددە هۆشبەرەکان هەر لەلایەن هەمان لایەنانەوە پشتگیری ماددی دەکرێن کە پشتگیری تیرۆریش دەکەن''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×