سوپای پاسداران: ژمارەیەک به‌له‌می ماسیگران دەستیبەسەر داگیرا
  2019-09-04       400       
بە گوێرەی راگەیەندراوێک، له‌ گەروی هورمز ٧ به‌له‌می ماسی گرتن ده‌ستیبه‌سه‌ر داگیراوە.

ئاوێنه‌: له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا فه‌رمانده‌یی هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی سوپای پاسداران زانیاری دەربارەی ئۆپەراسیۆنەکانیان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ''له‌ باشووری گه‌رووی هورمز-ـدا ٧ به‌له‌می راوکردنی ماسی ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا''.

جێگای ئاماژەیە سووپای پاسداران ئاشکراشی کردووە ''کەوا ئۆپەراسیۆنەکە لە كه‌ناراوه‌كانی شاری جاسكی سه‌ربه‌ پارێزگای هورموزگان بەڕێوەچووە''.

هەروەها ئاماژە بەوەش درا کە لە نێو بەلەمەکاندا ٢٤ كه‌سی بیانی ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×