حكومه‌تى هه‌رێم هه‌ڵوێستێكى نوێ له‌باره‌ى په‌كه‌كه ڕادهگهیهنێتو وه‌زیرى ناوخۆ-ش ده‌ڵێت:"هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه تیرۆریست نین"، ده‌شڵێت:"ئێمە ڕازی نین لەبونی پەکەکە، بەڵام پێشیان ناڵێین تیرۆریست".
ئاوێنە: ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم له‌میانى به‌شداریكردنى پانێڵێكدا لهههشتهم دیدارى سلێمانى وتى:"ئێمە ڕازی نین لەبونی پەکەکە له‌ناو سنوریهكانو له‌ناو هه‌رێمى كوردستانیش، به‌ڵان ئێمە پێشیان ناڵێین تیرۆریست".
وه‌زیرى ناوخۆ وتى:"هیچ گروپێكى تیرۆریستى له‌هه‌رێمى كوردستان بونى نییه ته‌نانه‌ت له‌ناوچه سنوریه‌كان، هه‌ندێك وڵات ده‌سته‌واژه‌ى تیرۆریست بۆ چه‌ند ڕێكخراو‌و گروپێك به‌كارده‌هێنن، ئه‌وه په‌یوه‌ندیی به‌سیاسه‌تى خۆیانه‌وه هه‌یه، ئێمه لهههرێمو عێراقیش گروپى تیرۆریستیمان نییه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كێشه‌یه‌كى گه‌وره هه‌یه به‌ناوى كوردستان، ده‌بێت زۆر بوێرانه‌و دلێرانه كێشه‌ى خۆمان ببه‌ینه پێش".
وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، "ژماره‌یه‌ك ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى بونیان هه‌یه، ئێران پێیان ده‌ڵێت تیرۆریست، توركیا به‌په‌كه‌كه ده‌ڵێت تیرۆریست، به‌ڵام لهعێراقو ئێمه‌ش له‌هه‌رێم پێیان ناڵێین تیرۆریست، به‌ڵكو ئه‌وانه لاى ئێمه ئۆپۆزسیۆنى ئێران‌و توركیان، هه‌رچه‌ند ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نین ئه‌م هێزانه بونیان ههبێتو چالاكى دژى ئه‌و وڵاتانه بكه‌ن".
ئاشكراشیكرد، "دواى ناڕه‌زاییه‌كانى ئێران، به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ عێراق ئێمه كه‌مپى مه‌ده‌نیمان بۆ هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى كردوه‌ته‌وه‌و ئێرانیش ئاگاداره، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌بیانوى جیاجیا هێرشده‌كرێته‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان‌و هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ش ناڕهوانو له‌جێگه‌ى خۆیاندا نین، چونكه به‌رده‌وام جه‌ختمانكردوه‌ته‌وه، هیچ مهترسیهكى سه‌ربازیی لهسنورهكانى هه‌رێمه‌وه ڕێگه‌پێدراو نییه دژى عێراق‌و توركیا".