میدیاكانی ئیسرائیل: ئەفسەرێكی سوپای پاسداران لەلایەن مۆسادەوە کوژرا
  2024-04-30       441       

میدیاكانی ئیسرائیل بڵاوی كردەوە، مۆساد ئەفسەرێكی هێزەكانی سوپای پاسدارانی لە ناوخۆی ئێران کوشتووە، دەشڵێن، ئەو ئەفسەرە تێوەگلاوە لە پلانی هێرشكردنە سەر ناوەندێكی جوولەكەكان لە ئەڵمانیا.

كەناڵی ١٢ـی ئیسرائیل لە بارەی كوشتنی ئەفسەرێكی باڵای هێزەكانی سوپای پاسداران لە ناوخۆی ئێران لەلایەن مۆسادەوە، هەواڵێکى بڵاوكردەوە.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، مۆساد ئەفسەرێكی هێزەكانی سوپای پاسدارانی لە ناوخۆی ئێران بە چوار فیشەك کوشتووە.

دەشڵێن، ئەو ئەفسەرە بانگەشەی هێرشكردنە سەر ناوەندێكی جوولەكەكانی لە ئەڵمانیا دەكرد.

تا ئێستا ئیسرائیل بە فەرمی بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە و ئێرانیش هیچ زانیارییەکى نەخستووەتەڕوو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×