2019-09-07   886     
یاسین مه‌حموود، وته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌و ١٠ هه‌زار پڕۆژه‌یه‌ی پێشتر به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعشه‌وه وه‌ستابوون، رێژه‌ی ٧٠ له‌سه‌دیان ده‌ستیان پێكردووه‌ته‌وه.
یاسین مه‌حموود ناسراو به”مه‌لا یاسین”، سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و ره‌وشی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان به ئاژانسی ئه‌نادۆڵی رایگه‌یاند ''ئه‌وه‌ی ئێمه له‌هه‌رێمی كوردستان كردوومانه وه‌به‌رهێنانێكی زۆر جۆریی نه‌بوو، راسته بایی زیاتر له ٤٥ ملیار دۆلار مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان له سێكته‌ره جیاوازه‌كان هه‌یه، وه‌كو سێكته‌ره‌كانی بازرگانی، نیشته‌جێبوون، گه‌شتوگوزار، په‌روه‌رده و فێركردن، ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ بواره‌كانی دیكه‌شدا. وه‌به‌رهێنانی بیانی له هه‌رێمی كوردستان به‌هاوبه‌شیشه‌وه رێژه‌ی ٢٥ له‌سه‌دی كۆی سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهێنان تێپه‌ڕ ناكات. به‌ڵام له‌م كابینه‌یه‌دا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار بۆ دوو بواری سه‌ره‌كی ده‌كرێت له‌م رووه‌وه، ئه‌وانیش بریتیین له؛ یه‌كه‌م كار بۆ زیادكردنی وه‌به‌رهێنانی بیانیی ده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا كه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كێشه‌یه‌كی زۆر هه‌ن، له‌هه‌ندێك وڵات‌دا به‌هۆی قه‌یرانی دارایی، له‌هه‌ندێك وڵاتی وه‌كو ئێران به‌هۆی سزاكانی سه‌ری، له سوریا كه به بارودۆخی شه‌ڕدا تێده‌په‌ڕێت، له توركیاشدا كێشه‌ی دراو هه‌یه و یاریی ده‌كات، ئه‌مه وا ده‌كات به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستی یه‌كێتیی وه‌به‌رهێناندایه، وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌و وڵاتانه روو بكه‌نه هه‌رێمی كوردستان''.
له‌باره‌ی ره‌وشی خزمه‌تگوزارییه‌كان و وه‌به‌رهێنان له پارێزگای سلێمانی، كه لێره و له‌وێ ره‌خنه له كاربه‌ده‌ستانی شاره‌كه و پارێزگاكه ده‌گیرێت، مه‌لا یاسین وتی، ''ئێمه له‌ماوه‌كانی رابردوو له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هاوڕێیه‌تی ژماره‌یه‌ك وه‌به‌رهێنه‌ری دیكه كۆبووینه‌وه. سلێمانی ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕی بۆ بگه‌ڕێته‌وه. كێشه سیاسییه‌كانی چاره‌سه‌ر بكرێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه باسی بكه‌ین ئه‌وه‌یه دۆخی سیاسیی پارێزگای سلێمانی باش نییه. بۆیه داواكارین كێشه‌كانی نێوان گۆڕان و یه‌كێتیش چاره‌سه‌ر بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران به‌دڵنییایه‌وه رووبكه‌نه‌وه سلێمانی، ئێمه به‌ڵێنی ته‌واوه‌تیمان وه‌رگرتووه له جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه خۆی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتیی ئابووریی ئه‌و سنووره ده‌كات پڕۆژه‌كان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه''.
سه‌باره‌ت به كه‌موكورتییه‌كانی بواری وه‌به‌رهێنان له رابردوودا ره‌خنه‌ی گرت و رایگه‌یاند: ''ئه‌و ١٣ سێكته‌ره‌ی ئێمه له‌ماوه‌ی رابردوودا وه‌به‌رهێنمان تێداكردوون سێكته‌ری زۆر ژێرخانیی نیین، وه‌كو پێویست خزمه‌تییان به ژێرخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه. به‌ڵام بۆ له‌مه‌ودوا حكوومه‌ت مۆڵه‌ت به‌و پڕۆژه ژێرخانییانه ده‌دات، بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ش توانایان هه‌یه. بۆ نموونه له‌هه‌رێمی كوردستان تاوه‌كو ئێستا له رێگاوبان، ئۆتۆبان، به‌نداوه‌كان، له سایلۆ و فڕۆكه‌خانه و ته‌نانه‌ت ئه‌و پڕۆژانه‌ی خزمه‌تگوزاریی راسته‌قینه پێشكه‌شده‌كات مۆڵه‌تمان نه‌داوه به وه‌به‌رهێنه‌ر. به‌ڵام له‌م كابینه‌یه‌دا ئه‌و مۆڵه‌تانه ده‌درێت، به‌تایبه‌ت كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێستا سه‌رقاڵی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای وه‌به‌رهێنانه بۆ ئه‌وه‌ی بینێرێته‌وه بۆ په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی. بۆ له‌مه‌ودوا یاساكانی PPP وBOT له‌هه‌رێمی كوردستان كاریان پێده‌كرێت''.
سه‌باره‌ت به ژماره و رێژه‌ی پڕۆژانه‌ی له سه‌رده‌می قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعش له ٢٠١٤ه‌وه، راگیرابوون، و ئێستا ده‌ست به‌كاركردن تێیاندا كراوه‌ته‌وه،مه‌لا یاسین رایگه‌یاند: ''له‌هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌نێوان ٤٥ بۆ ٥٠ ملیار دۆلار مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانمان داوه، له‌و بڕه ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌شده‌كات بایی ٢٠ ملیار دۆلار ده‌بێت كه پڕۆژه‌ی ته‌واوكراون. ئه‌وه‌ی ماوه كه نزیكه‌ی ٢٥ بۆ ٣٠ ملیار دۆلار ده‌بێت پڕۆژه‌ی وه‌ستاون به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعشه‌وه. پڕۆژه‌مان هه‌یه بایی چه‌ند ملیار دۆلارێكه كه به‌ته‌نها مۆڵه‌تمان پێداوه و ده‌ستیپێنه‌كردووه. نموونه‌ی چه‌ندین پڕۆژه‌مان هه‌یه وه‌كو هۆتێل حه‌یات له سلێمانی كه مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه، به‌ڵام ده‌ستیپێنه‌كردووه. ماوه‌یه‌كه به‌تایبه‌ت له‌سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٩ه‌وه، دوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه له‌سه‌دا ٤٠ی پڕۆژه وه‌ستاوه‌كان ده‌ستیان پێكردووه‌ته‌وه. ئێمه رێژه‌ی ٣٠ له‌سه‌دی پڕۆژه وه‌ستاوه‌كانمان ته‌واوكردبوو. ئێستا ٤٠ له‌سه‌دیشی ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه. كه‌واته رێژه‌ی ٣٠ له‌سه‌دی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كوردستان كاریان تێدا ناكرێت''.
مه‌لا یاسین به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی به پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون دوا و رایگه‌یاند، ''له‌هه‌رێمی كوردستاندا ١٠٠٠ پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوونمان هه‌یه، تا ئێستا ٣٥٠ بۆ ٤٠٠ پڕۆژه‌یان خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. ٦٠٠ پڕۆژه‌ی دیكه‌مان هه‌یه كه ٣٠٠یان ئێستا كاركردن تێیاندا ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه، نزیكه‌ی ١٥٠ تا ١٨٠ پڕۆژه‌یان ئیشیان تێدا ده‌كرێت یان ناكرێت''.
وتیشی، ''له هه‌رێمی كوردستان پێشتر ١٠ هه‌زار پڕۆژه‌مان هه‌بوو، پڕۆژه‌ی به‌ڵێنده‌رایه‌تیی و وه‌به‌رهێنانمان هه‌بوو كه هیچ كارییان تێدا نه‌ده‌كرا، ئێستا نزیكه‌ی ٧٠ له‌سه‌دییان كارییان تێدا ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه''.
وته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌ران له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا وه‌به‌رهێنانی له توركیا به‌نموونه‌یه‌كی باش هێنایه‌وه بۆ چاولێكردنی له‌هه‌رێم و رایگه‌یاند ''ئێستا له‌توركیا فڕۆكه‌خانه گه‌وره‌كانی وه‌كو فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵ كه گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌ی جیهانه، حكوومه‌ت درووستی نه‌كردووه، به‌ڵكو به‌و یاسایانه‌ی باسمان كردن درووستكراوه و دراون به وه‌به‌رهێنه‌ر. هه‌روه‌ها جگه له‌وه ئه‌و شه‌قامه‌ی كه له فڕۆكه‌خانه‌وه ده‌تباته‌وه بۆ ناو ئیستانبوڵ ئه‌وه‌ش گرنگه. ئێستا له توركیا هه‌ندێك شه‌قام درووستكراون كه به پاره‌یه و ئۆتۆبانن. ئه‌مڕۆ وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت، حكوومه‌تی هه‌رێم زۆر سوودی له وڵاتانی دراوسێ بینیوه به‌تایبه‌ت توركیا، چونكه توركیا له‌رێگه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه توانیویه‌تی له‌ماوه‌ی ١٠ ساڵی رابردوو گه‌وره‌ترین ژێرخان بۆ خۆی درووستبكات. ئێمه چاوه‌ڕوانییمان هه‌یه كه وه‌به‌رهێنانی راسته‌قینه له‌هه‌رێمی كوردستان به‌مانای وشه دروست ببێت''.