شاژنی بەریتانیا بەپەسەندكردنی یاسایەك رێگری لەچونەدەرەوەی وڵاتەكەی لەیەكێتی ئەورپا بەبێ رێككەوتن دەكات
  2019-09-09       2199       

شاژنی بەریتانیا، ئەلیزابێت-ی دوەم، رەزامەندی لەسەر یاسایەك نیشاندا كە رێگە لە بۆریس جۆنسۆن، سەرۆك وەزیرانی وڵات دەگرێت بۆ هێنانەدەرەوەی بەریانیا لە رۆژی 30ی تشرینی یەكەمدا لە یەكێتی ئەوروپا بەبێ رێككەوتن.


ئاوێنە: ئەم هەنگاوەی شاژن بە "رەزامەندی پاشایەتی" ناودەبرێت، بە واتای بەڕەسمی پەسەندكردنی ئەو یاسایە دێت كە هەفتەی رابردو پەرلەمانی وڵاتەكە پەسەندی كرد وێڕای ناڕەزایەتی حكومەت.


رەزامەندییەكەی شاژنی بەریتانیا لەسەر یاساكە لە ئەنجومەنی لۆردان كە ئەنجومەنی باڵایە لە پەرلەمانی بەریتانیا، راگەیەندرا.


بۆریس جۆنسۆن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، توشی شكستێكی گەورە هات كاتێك كە ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی بەریتانیا ئەو یاسایەیان پەسەندكرد بە ئامانجی رێگریكردن لە حكومەتەكە بۆ چونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا بەبێ رێككەوتن.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×