2019-09-13   871     
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا نیگه‌رانه له‌هه‌ڵوێستی ئه‌مریكاو ده‌ڵێت، هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل -یه‌په‌گه- ئه‌و هه‌ڵوێسته نییه كه وڵاته‌كه‌ی ده‌یخوازێت.
ئاوێنه: ئه‌مرۆ هه‌ینی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باشی له‌دۆخی سوریا‌و پێشهاته‌كانی ئه‌و وڵاته كرد‌و رایگه‌یاند، '' لەئێستادا لەگەڵ ئەمریکا لەخۆرھەڵاتی فورات بەهاوبه‌شی ھێلیکۆپتەرەکانمان بەیەکەوە لەروی لۆجستییەوە ئۆپەراسیۆن ئه‌نجامده‌ده‌ن."
وتیشی، "به‌ڵام لێرەدا زۆر گرنگی بەھەڵوێستی ئەمریکا دەدەین دژی رێکخراوی یەپەگە، هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر یه‌په‌گه ئه‌و هه‌ڵوێسته نییه كه ئێمه ده‌یخوازین''.
له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی شاری ئامه‌دی باكوری كوردستان، سەرکۆماری تورکیا وتی، "ھەرچۆنێک بێ بێپسانەوە بەردەوامی دەدەین بەم بەرەنگاربونەوەیە. لەو باوەڕەدام لەکۆتاییدا کۆماری تورکیا بەسوپاو پۆلیس‌و جەندرمەو ھێزە ئەمنییەکانییەوە لەم کارەدا سەرکەوتو دەبێت".
دوێنێ پێنجشه‌ممه، تەقینەوەك لەدەوروبەری شارۆچکەی کوڵپی سەر بەئامەد رویداوو بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی چوار كه‌س‌و برینداربونی 13 كه‌سی دیكه.