بۆ یەکەمین جار باڵەخانەی بەرز بۆ نیشتەجێبوون لە بەغداد دروست دەکرێت
  2019-09-16       801       

دەستەی وەبەرهێنانی عێراق رایدەگەیەنێت، ''یەکەم پرۆژەی باڵەخانەی بەرزی نیشتەجێبوون، لە بەغداد جێبەجێ دەکرێت''.
 
ئاوێنه‌: شاکر زاملی، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی بەغدا بە رۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاندووە، کۆمپانیای جێبەجێکار دەستی بە قۆناغە سەرەتاییەکانی دروستکردنی تاوەرەکان ”بروج“ی بەغدا کردووە.

جێگای ئاماژەیە پرۆژەکە بەشێوەی وەبەرهێنان و لەسەر رووبەری ١١٦ دۆنم لە نزیک گۆڕەپانی عەباس بن فرناس لە کەرتی کەرخی بەغدا، جێبەجێ دەکرێت.

زاملی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە یەکەمجارە لە بەغدا، باڵەخانە و تاوەری بەرزی لەم چەشنە بۆ نیشتەجێبوون دروست دەکرێت هاوکات راشی گەیاندوە پرۆژەکە پێکدێت لە لە ژمارەیەک تاوەر، تاوەرەکان پێکدێن لە بینایی ١٤ نهۆمی تا ٢٦نهۆمی و  پرۆژەکە  دوو هەزار  و ٦٥٠شوقەی نیشتەجێبوون، لەخۆ دەگرێت.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×