2019-09-17   1330     
رابه‌ری ئایینی ئێران لەبارەی گفتوگۆ و دیالۆگ لەگەڵ ئەمریکا رایگەیاند، ''له هیچ ئاستێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كۆنابینه‌وه''.
ئاوێنه: بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هه‌واڵیی ئیرنا، عەلی خامنەیی، رابه‌ری ئایینی ئێران له تارانی پایته‌خت رایگه‌یاندووه ''له سه‌ركۆماره‌وه تاكو وه‌زیری ده‌ره‌وه سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌وڵه‌ت بوون به یه‌ك ده‌نگ و رایانگه‌یاندووه کە كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و سێقۆڵی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌نجام ناده‌ن''.
هاوکات عه‌لی خامنه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوە كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ هه‌وڵ ده‌دات به ئۆپۆزسیۆن له وڵاتی خۆی و وڵاتانی ئه‌ورووپای بسه‌لمێنێت كه “تاكه رێگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران گوشاری زۆره” و له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیداره‌ی تاران هه‌ست ده‌كات دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌واتای چۆكدادان دێت بۆ گوشاره‌كانی ئه‌مریكا، ناچێته سه‌ر مێزی گفتوگۆ.
رابه‌ری ئایینی ئێران ده‌ڵێت ''ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له قسه‌ی خۆی پاشگه‌زبێته‌وه، ته‌وبه بكات و بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتنی ناوه‌كی كه پێشێلیكردووه، ئه‌وكات (ئێران) ده‌توانێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه له‌سه‌ر مێزی رێككه‌وتنه‌كه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كاندا بكات. جگه له‌وه‌یش به‌رپرسانی ئێران له نیویۆرك یان هیچ شوێنێكی دیكه هیچ جۆره كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكی ئه‌نجام ناده‌ن''.
سووپای پاسدارانی ئێران دوێنێ دەستیان ەبسەر کەشتییەکی تانکەری نەوت گرت کە بەرەو ئیمارات بەڕێکەوتبوو. لەلایەکی دیکەشەوە ئێران بە هاوکاریکردنی حووسییەکان بۆ هێرش کردنە سەر کۆمپانیای بازرگانی نەوتی سعوودی ئارامکۆ تۆمەتبار دەکرێت.