عێراق بەشداری لە ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئاسایشی کەنداو ناکات
  2019-09-19       596       
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەشداریکردنی عێراق لە ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئاسایشی رێڕەوی کەشتییەکانی کەنداو رەتکردەوە.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەشداریکردنی عێراق لە ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی پاراستنی ئاسایشی رێڕەوی کەشتییەکانی کەنداو رەتکردەوە و بوونی ھێزێکی سەربازی لەو شێوەیەی لە کەنداو بە ئاڵۆزکردنی دۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە ناوبرد.

هاوکات  ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەو بارەیەوە وتی، ''تێڕوانینی وەزارەتی دەرەوە ئەوەیە کە دامەزراندنی ھەر ھێزێکی سەربازی بۆ پاراستنی رێڕەوی ئاوی لە کەنداو زیاتر کێشەکانی ناوچەکە ئاڵۆز دەکات''.

هەروەها ئەحمەد سەحاف ئەوەشی وت کە وڵاتەکەی بە شێوەیەکی بێلایەنانە لە کێشەکانی نێوان تاران و واشنتۆن دەمێنێتەوە، ھەروەھا بەپێویستی دەزانێت ئارامی، ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بە پارێزراوی بمێنێتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×