سلێمانی: تەقە لەلقی چواری پارتی کرا
  2019-09-20       2277       

کەمێک پێش ئیستا لەسلێمانی تەقە لەلقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان کرا، وتەبێژی سەرکردایەتی پارتی لەسلێمانی دەڵێت" دەستێکی رەش تەقەی لەلقی چوار کرد".

ئاوێنە: کەمێک پێش ئیستا چەند گولەیەک ئاراستەی لقی چواری پارتی کرا کە دەکەوێتە نزیک باخی گشتییەوە لەسلێمانی. وتەبێژی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی، عەتا شێخ حەسەن رایگەیاند "دەستێکی رەش تەقەی لەلقی چوار کردوە".

بەدوای ئەم روداوەدا هێزێکی ئەمنی بەچواردەوری بارەگای لقی چوارو باخی گشتیدا بڵاوەیان پێکرا، بەمەبەستی پاراستنی بارەگاکە.

 

ئەمە لەکاتێکایە کە  دوێنێ ١٩ /٩، لە بازگەی دێگەڵە، هێزە ئەمنیەکانی پارتی رێگریان کرد لەوەی مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بچێتە ناو شاری هەولێر، ئەمەش بوە مایەی ناڕەزایی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×