2019-09-25   640     
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی سعودیه ده‌کات و له‌گه‌ڵ پاشا و جێنشینی ئه‌و وڵاته دیدار و گفتوگۆ ده‌کات.
ئاوێنه: دره‌نگانی شه‌وی سێشه‌ممه 24ی ئه‌یلولی 2019 نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق له به‌یاننامه‌یێكدا رایگه‌یاند: ''بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه 25ی ئه‌یلوولی 2019 عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته سعوودیه''.
هه‌روه‌ها نووسینگه‌که ئاشکراشی کردووه که سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق چه‌ند كاتژمێرێک ده‌خایه‌نێت و له ماوه‌ی مانه‌وه‌یدا عه‌بدولمه‌هدی چاوی به شا سه‌لمان پادشای سعوودیه و محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێ‌نشین و ژماره‌یێک به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌وێت.
نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕاشیگه‌یاندوه ''سه‌ردانه‌كه بۆ تاوتوێ كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و ڕیاز و دۆخی ناوچه‌كه و هه‌وڵه‌كانی ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یه''.
هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌دا بڕیاره سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له گرژی و ئاڵۆزی دووپات بكاته‌وه و هه‌وڵ ده‌دات نێوەندگیریی نێوان ئێران و سعودیە بکات.