2019-10-03   472     
عادل عەبدولمەھدی سەرۆکوەزیرانی عێراق، رایگەیاند ''دەیەوێ لەگەڵ نوێنەرانی خۆپیشاندەران بەمەبەستی چاوخشاندنەوە بە داواکارییەکانیان کۆببێتەوە''.
ئاوێنه: بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، عادل عەبدولمەھدی بەمەستی ھێورکردنەوەی دۆخەکە و بەجێگەیاندنی داواکارییەکانی خەڵک، خواستی ئەوەی ھەیە لەگەڵ نوێنەرانی خۆپیشاندەران کۆببێتەوە.
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە عادل عەبدولمەھدی دەیەوێ ژیانی رۆژانەی خەڵک ئاسایی ببێتەوە و سێ ژمارەی تەلەفۆنیش بڵاوکرایەوە کە خۆپیشاندەران دەتوانن پەیوەندی پێوە بکەن.
هاوکات لەوەو پێش راگەیەندرابوو کە بەھۆی خۆپیشاندانەکانەوە ٢١ کەس گیانی لەدەست داوە و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش برینداربوون.
جێگای ئاماژەیە لە شاری بەغدا و شارەکانی زیقار (ناسڕیە) و میسان (عەمارە) و بابل (حیللە) قەدەغەی ھاتووچۆ بەھۆی خۆپیشاندانەکانەوە راگەیەندراوە.