سبەی دەست بەدابەشكردنی موچە دەكرێت
  2019-10-05       1903       

بڕیارە سبەی یەكشەممە، دەست بكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆران و فەمانبەرانی هەرێمی كودستان.

ئاوێنه‌: به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستانه‌وه‌ بلأوكراوه‌ته‌وه‌ ،وەزارەتی سامانە سروشتییەكان پارەی داهاتی نەوتی رەوانەی وەزارەتی دارایی كردووە و  سبەی 6-10-2019 دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت و سەرەتا مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، رۆژی دووشەممە 7-10-2019 مووچەی یەكەكانی 70 و 80-ی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

دواترو لەڕۆژی سێشەممەدا مووچەی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم دابەش دەكرێت.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×