بەرپـرسێکی هەسەدە: کۆشکی سپی بە بڕیاری کشانەوەکەی قوربانییەکانمانی ژێرپێنا
  2019-10-07       1489       

مستەفا بالی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) دەڵێت، کۆشکی سپی بەو بڕیاری کشانەوەیەی کە شەوی یەکشەممە رایگەیاند، هەمو ئەو 11 هەزار شەڕڤانەی لە شەڕی دژی داعش گیانیان لەدەستدا و ئەو 24 هەزار شەڕڤانەی برینداربون و ئەو پێنج ساڵ هاوکاریـیەی نێوان هێزە کوردییەکان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی خستەژێرپێوە.

ئاوێنە: مستەفا بالی، ئەمڕۆ دوشەممە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ دەنگی ئەمەریکا جەختیش دەكاتەوە ئەگەربێتو تورکیا هێرش بکاتە سەر ناوچەکانیان ئەوا هەمو هێزەکانیان بۆ بەرگریکردن بەرەو سنورەکان دەچن و بەو شێوەیەش كۆنترۆڵیان بەسەر 12 هەزار چەکداری بەدیلگیراوی داعش و 70 هەزار کەس لە خێزانی داعشەکانی نێو کەمپەکاندا نامێنێت.

بالی دەشڵێت؛ ئەوان لای خۆیانەوە هەمو هەوڵێکیان دا بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێک لەسەر ناوچەی ئارام، بەڵام هێزەکانی ئەمەریکا لە خاڵەکانی چاودێری سەر سنور لە سەرێ کانی و گرێ سپی کشاونەتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×