دیمەشق بەتوندی ئیدانەی هێرش کردنە سەر باکووری سوریا دەکات
  2019-10-09       644       
وەزارەتی دەرەوەی سووریا بەتوندی ئیدانەی پلانی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر باکووری ئەو وڵاتە دەکات و هۆشداری دەدات بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو دەستدرێژییە کەڵک لە هەموو  ئامراز و كه‌ره‌سته‌یه‌ك وه‌ردەگرێت.

ئاوێنه‌: وەزارەتی دەرەوەی سووریا، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند دیمەشق بەتوندی ئیدانەی "لێدوانە بێباکانە و نیازە گلاوه‌كانی رژێمی تورکیا و کۆکردنەوەی سەرباز لەسەر سنووری سووریا دەکات کە پێشێل کردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتین کە سەرجەمیان جەخت لە رێزگرتن لە یەکپارچەیی و سەروەریی سووریا دەکەنەوە".

بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو "رەفتارە شەڕانگێزەکانی رژێمەکەی ئەردۆغان بەڕوونی دەرخەری چاوچنۆکییە فراوانخوازەکەی تورکیایە لەسەر خاکی سووریا و ناکرێت لەژێر هیچ بیانویەکدا پاساوی بۆ بهێنرێتەوە".

وەزارەتی دەرەوەی سووریا  ڕاشیدەگەیێنێت: هەندێک لە پارتە کوردییەکان-ی سووریای تاوانباران بەوەی "بەرپرسن لەهەر شتێک کە روودەدات لە ئاکامی ئەوەی خۆیان خستۆتە نێو گرەوی پڕۆژەی ئەمریکاوە"و ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌ "پێشتر ئەو پارتانە لەمیانی دیدارەکانماندا لەگەڵیان چەندین جار ئاگادارکراونەتەوە لە مەترسییەکانی پڕۆژەی ئەمریکا، بەڵام ئەوان بوونە داردەستی خزمەت کردن بە سیاسەتی ئەمریکا دژ بە نیشتمانەکەیان".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×