بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانى تورکیا بۆردومانی گرێسپی، سەرێکانیێ و ناوەندی کۆبانێی كرد
  2019-10-10       1164       
دوای بۆردوومان و هێرشی زەمینی شەوی رابردوو بۆ رۆژئاوای کوردستان، شەوی رابردوو سوپای تورکیا بۆردوومانەکانی وەستاند، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ دەستی بە بۆردوومانی گرێسپی، سەرێکانیێ و ناوەندی کۆبانێکرد. 

ئاوێنه‌: میدیاکانى رۆژئاواى کوردستان بڵاویانکردەوە، بەیانى ئەمرۆ فڕۆکەکانى تورکیا بۆردومانى ناوەندى شارى کۆبانى بۆردومان کردوە، ئاماژە بەوەشکراوە، توركیا  بۆردومانى چەند گوندێکى گرێسپی کردوە.

تورکیا لە گرێ سپی و سەرێ کانی ئامادەکاری بۆ هێرشی زەمینی  ده‌كات هەرچەندە ئاڵۆزی لە تەواوی ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان دەبیندرێت بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکەوە، بەڵام تورکیا هێرشەکانی بەتایبەتی بۆ گرێسپی و سەرێکانیێ سەختترکردووە. 

لە ئەنجامی بۆردوومان و تۆپبارانەکانی شەوی رابردووشدا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و  ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×