2019-10-10   2234     
فەرماندەیهکی باڵایی یهپهگه لە ناوچەی سەریکانی دوا زانیاری لەبارەی لەشکرکێشییەکەی تورکیا بۆ سەر خاکی کوردستانی سووریا ئاشکرا دەکات و رایدهگهیهنێت ''تا ئەم کاتەش تورکیا نەیتوانیوە بێتە خاکی باکووری سووریا''.
ئاوێنه: ئهمرۆ پێنجشەمە لوند حەسەن، فەرماندەی باڵای یەپەگە لە ناوچەی سەریکانی ڕاگەیاند ''تا ئەم کاتەش نە سوپای تورکیا و نە میلیشیاکانی سوپای ئازاد هیچیان نەیانتوانیوە بێنە نێو خاکی باکووری سووریا''.
ئەو فەرماندەیەی یهپهگه ڕوونی کردەوە کە شەوی ڕابردوو فەوجێکی کۆماندۆی سەربە تورکیا نیازیان بووە لە گوندەکانی سەر سنوورەوە بێنە نێو خاکی سەریکانی بەڵام هێزەکانی سووریای دیموکرات توانیویانە بیانکەنە ئامانج و شکستیان پێبهێنن.
ناوبراو جهختی لهوهش كردهوه لە ئێستادا دۆخەکە ئارامە.
رۆژی چوارشەممە 10-9-2019 بەبڕیاری ئەردۆغان، ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەو وڵاتە بۆ رۆژئاوای کوردستان دەستی پێکرد و فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە سەرێکانیێ، قامشلۆ و ئاموودێیان لە کوردستانی سووریا بۆردوومان کرد.