دادگای توركیا لەرەخنەگرانی ئۆپراسیۆنی دژ بەرۆژئاوای كوردستان دەپێچێتەوە
  2019-10-10       689       

هاوكات لەگەڵ دەستپێكی ئۆپراسیۆنی توركیادا دژ بەرۆژئاوای كوردستان، لێپێچنەوەی یاسایی لەرەخنەگرانی هێرشەكە دەستیپێكرد، رۆژنامەنوسێك كە رەخنەی لەدەوڵەت گرتوە دەستگیر كراوەو داواكاری گشتیش لێپێچینەوەی یاسایی بەرامبەر بەدو سیاسەتمەدار دەستپێكردوە بەهۆی رادەربڕینیان بەرامبەر بەئۆپراسیۆنەکە.


ئاوێنە: رۆژنامەی "بیرگون" رایگەیاند هاكان دمیر، سەرنوسەری ویًب سایتەكەیان لەسەر بڵاوكردنەوەی وتارێك كە رەخنە لەدەوڵەت دەگرێت بەهۆی ئۆپراسیۆنەكەی توركیاوە خەڵكی مەدەنی دەبنە قوربانی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 10ی ئەكتۆبەر، دەستگیر كراوە.


بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، پۆلیسی توركیا رایگەیاندوە لێكۆڵینەوەیان لەدژی 78 كەس لەبەکاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئینتەرنێت دەستپێكردوە بەتۆمەتی پرش‌وپاگەندە كردن بۆ تیرۆر.


هەروەها لەسەر لێدوانەکانیان سەبارەت بە هێرشەکەی سوپای تورکیا بۆ رۆژئاوا، داواکاری گشتی تورکیا، بە تۆمەتی پروپاگەندە بۆ تیرۆرو سووکایەتی کردن بە دەوڵەتی تورکیا، سکاڵای یاسایی لەسەر  پەروین بوڵدان‌و سەزایی تەمەللی، دوو پەرلەمانتاری هەدەپە تۆمار كرد.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×