ئەردۆغان هەڕەشە لە وڵاتانی ئەورووپا دەکات
  2019-10-10       855       
رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، رایگەیاند:  ''وڵاتەکەی دەرگا بەڕووی پەنابەران بۆ پەڕینەوە بەڕووی وڵاتانی ئەوروپی، دەکاتەوە''.

ئاوێنه‌: بەپێی هەواڵی میدیا تورکییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-10-2019، رەجەب تەییب ئەردۆغان هۆشداریی داوەتە وڵاتانی ئەورووپی، کە هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر باكوری سووریا بە "داگیرکاری" ناو نەبەن، ئەگینا تورکیا رێگا بۆ پەنابەرانی نایاسایی خۆش دەکات لە خاکەکەیەوە روو بکەنە ئەورووپا.

ساڵانە سەدان هەزار پەنابەری نایاسایی لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، هەوڵ دەدەن بەناو خاکی. تورکیاوە، خۆیان بگەیەننە وڵاتانی رۆژئاوای ئەورووپا.

لە مانگی ئاداری 2016، تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا رێککەوتنێکیان لەبارەی پەنابەرانەوە واژۆ کرد، کە بەهۆیەوە یەکێتییەکە هاوکاریی دارایی تورکیای دەکرد لەبەرامبەر رێگری کردنی تورکیا لە پەنابەرانی نایاسایی لە پەڕینەوە بۆ یۆنان و وڵاتانی دیکەی یەکێتیی ئەورووپا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×