ترەمپ: گفتوگۆ لەگەڵ توركیاو كورد دەكەین
  2019-10-10       798       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا جارێكی تر دوپاتیدەكاتەوە ئەگەر توركیا رێساكان ببەزێنێت ئەوا لەڕوی ئابورییەوە بەتوندی سزای ئەو وڵاتە دەدات. دەشڵێت؛ قسە لەگەڵ هەردو لایەنی شەڕەكە دەكەین.

ئاوێنە: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەتویتێكدا رایگەیاند"توركیا دەمێكە پلانی هەیە بۆ هێرشكردنە سەر كورد. ئەوان بۆ هەمیشە شەڕ دەكەن. ئێمە هیچ سەربازێكمان لەنزیك ئەو شوێنانەی هێرشەكانی تێدا رودەدات نییە."

وتوشیەتی"من هەوڵدەدەم كۆتایی بە شەڕە بێكۆتاییەكان بهێنم. لەگەڵ هەردولا (توركیاو كورد) گفتوگۆ دەكەم."

ئەوەشی خستۆتەڕو"هەندێك دەیانەوێت ئێمە دەیان هەزار سەرباز بنێرن بۆ ناوچەكەو سەرلەنوێ دەست بە جەنگێكی نوێ بكەین. توركیا ئەندامی ناتۆتەیە. هەندێكی دیكە دەڵێن لەدەرەوەی شەڕەكە بوەستە، رێگەبدە كوردەكان شەڕی خۆیان بكەن(تەنانەت ئەگەر بە هاوكاری ئێمەش بێت). من دەڵێم لەڕوی داراییەوە گورزی توند لە توركیا دەدەم و سزای بەسەردا دەسەپێنم ئەگەر پابەندنەبن بە رێساكانەوە. لەنزیكەوە چاودێری دۆخەكە دەكەم."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×