لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە شارۆچكەی "گرێ سپی"
رۆژئاوای كوردستان چوار هاوڵاتی مەدەنی شەهید بون و چوار هاوڵاتی دیكەش بریندار
بون.
ئاوێنە: ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكردەوە كە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە
ئەنجامی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیادا بۆ سەر گوندی "عەلی باجلیێ"
لەشارۆچكەی گرێ سپی، چوار هاوڵاتی مەدەنی شەهید بون و چواری دیكەش بریندار بون.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك
كۆماری توركیا دەستپێكردنی پۆپەراسیۆنی سەربازی وڵاتەكەی بۆ سەر باكوری سوریا
راگەیاند كە تاوەكو ئێستا وێڕای ئاوارەبونی دەیان هەزار كەس، ئۆپەراسیۆنەكە بۆتە
هۆی شەهیدبون و برینداربونی ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی.