هۆزە عەرەبەکان: 50 هەزار چەکدارمان ئامادەن هاوشانی هەسەدە دژی داگیرکاریی تورکیا بجەنگن
  2019-10-13       3364       

سەرۆک هۆز و قەبیلە عەرەبییەکانی ناوچەی جەزیرە ''نەفیر عام''ـیان لە دژی داگیرکاریی تورکیا ڕاگەیاند.

ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێکدا هۆزە عەرەبییەکان جەختیان کردەوە کە پاڵپشتی لە هێزە کوردییەکان دەکەن و ئامادەن 50 هەزار چەکدار بخەنە خزمەتی ڕیزەکانی سوریای دیموکرات.

وتیشییان ئامادەن بە یەکڕیز لەگەڵ هەسەدە لە دژی ''داگیرکاری عوسمانی بەربەری'' بووەستنەوە کە چەندین سەدە بەدەستییەوە ناڵاندوویانە.

شێخە عەرەبەکان، داواش لە هەسەدە دەکەن کە بست بە بستی خاکی سوریا بە جەرابلوس و عەفرین و ئەسکەندەرون ئازاد بکەن چونکە لەژێر دەستی تورکیا ئەوناوچانە بووەتە مۆڵگەی تیرۆریستان.

هەروەها بەهانەکانی ئێردۆغانیان بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام بە بەتاڵ وەسف کردووە و ئامادەییشیان دەربڕیوە پێشوازی لە سەرجەم ئاوارە سوورییەکانی تورکیا بکەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×