ئەبوبەکر هەڵەدنی: له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ ده‌نگمنه‌دا به‌ڕاسپارده‌كانی‌ په‌رله‌مان له‌باره‌ی‌ هێرشی‌ سه‌ر ڕۆژئاوا
  2019-10-15       1529       

ئەبوبەکر هەڵەدنی هۆكاره‌كانه‌ ده‌نگنه‌دانی‌ به‌ڕاسپارده‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئاشكرا ده‌كات‌و ده‌ڵێت، یه‌كێك له‌هۆكاره‌كان ناونه‌هێنانی‌ توركیا بووه‌.

ئاوێنه‌: ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، په‌رله‌مانی‌ كوردستان دانیشتنێكی‌ تایبه‌تی‌ له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان‌و هێرشه‌كانی‌ توركیاوه‌ ئه‌نجامداو 12 ڕاسپارده‌ی‌ په‌سه‌ندكرد.

ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌ ده‌ڵێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان تایبه‌ت به‌هێرشی‌ توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان، دوای‌ حه‌وت ڕۆژ‌و دره‌نگ ئه‌نجامدرا، بۆیه‌ ده‌نگی‌ نه‌داوه‌ به‌ڕاسپارده‌كانی‌ په‌رله‌مان.

ناوبراو ده‌ڵێت، "بەهیچ شێوەیەک لەڕاسپاردەکاندا ناوی سوپای تورکیا نەهاتوە، لەکاتێکدا بەقورسترین‌و پێشکەوتوترین چەکی سەربازی ڕوبەروی گەلێکی سڤیل بۆتەوە کە لەسەر خاکی خۆی دەژی‌و داوای کەرامەت‌و ئازادی خۆی دەکات."

به‌پێویستی‌ ده‌زانێت له‌ڕاسپارده‌كاندا جەختبکرایەتەوە لەسه‌ر هەردو بڕیاری پێشوی پارلەمان ژمارە(٣٧)ی ساڵی (٢٠٠٣) کە داوای چونەدەرەوەو گەڕانەوەی سوپای تورکیا دەکات بۆ تورکیاو بڕیاری ژمارە(٢٤)ی ساڵی (٣٠١٤)کە حکومەتی هەرێم پابەند دەکات بەداننان‌و پاڵپشتی شێوازی خۆبەڕێوەبردنی گەلی ڕۆژئاوای کوردستان‌و بەپێی توانای دارایی خۆی هاوکاری پێویست پێشکەش بەڕۆژئاوای کوردستان بکات.

ئەبوبەکر هەڵەدنی راشیگه‌یاندووه‌، "ڕێز لەدەنگی خوشک‌و برا هاوکارەکانم لەپەرلەمان دەگرم، بەڵام پێموابو قەبارەی کۆستە نەتەوەیی‌و نیشتیمانیەکەی ڕۆژئاوا لێی دەخواستین هەڵوێستمان ڕاشکاوانەترو برهێزتر بوایە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×