سانا: لەهێرشێكی توركیادا بۆ سەر باكوری سوریا ئەندامی تیمێكی پزیشكی ئەمریكی كوژرا
  2019-11-03       1134       

ئاژانسی هەواڵی رەسمی سوریا(سانا) رایگەیاند، ئەندامێكی تیمی پزیشكی ئەمریكی لە هێرشێكی توركیادا لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا كوژرا.

ئاوێنە: ئاژانسەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، بڵاویكردۆتەوە كە ئەو پزیشكەی تیمە ئەمریكییەكە لەمیانی هێرشێكی توركیادا بۆ سەر گوندی "راشیدیە" لەگوندەواری "تەلتەمر" كوژراوە.

ئاشكراشیكردوە كە پزیشكەكە بەڕەچەڵەك تایلاندییەو ئەندامی تیمی پزیشكی "فری بۆرما رینجەرزی ئەمریكی"یە.

لەلای خۆیشییەوە، ئاژانسی هاوار نیوز، نزیك لەهەسەدە، لەوبارەیەوە بڵاویكردۆتەوە لەئەنجامی بۆردومانی كاروانێكی تیمە ئەمریكییەكە لەلایەن سوپای توركیاوە، دو ئەندامی تیمەكە بریندار بون.

بەپێی ئاژانسەكە دو بریندارەكە گەیەندراونەتە ناحیەی تەلتەمر، بەڵام یەكێكیان بەناوی "زاو سنك" كە بەڕەچەڵەك تایلەندییەو تەمەنی 37 ساڵ بوە، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەست داوە.

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×