وەزارەتی نەوتی عێراق دەیەوێت بۆرییەکی دیکەی هەناردەکردنی نەوت بەرێگای تورکیاوە رابکێشێت
  2019-11-06       720       

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، ''سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی پلانێكین بۆ ئەوەی بۆرییەكی دیكەی هەناردەكردنی نەوت بە رێگای توركیاوە رابكێشین''.
 
ئاوێنه‌: رۆژنامەی  ئەلسەباحی عێراقی بە پشت بەستن بە فەیاز نیعمە، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندووە كە وەزارەتی نەوت سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی پلانێكە بۆ ئەوەی بۆرییەكی دیكەی هەناردەكردنی نەوت بە رێگای توركیاوە رابكێشێت.

هاوکات لە ئێستادا عێراق، رۆژانە ١٠٠ هەزار بەرمیل لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركووك بە رێگای بەندەری جەیهانی توركیاوە هەناردە دەكات و نعمە رایگەیاندووە كە هێڵە نوێیەكە لەژێر هەڵسەنگاندن دایە و بەهیچ شێوەیەك دژبە رەوشی ئێستای هەرێمی كوردستان نییە ئەویش بە هۆی لێتكتێگەشتنەكان لەگەڵ لایەنی توركی بەو پێەی ئەوان بەرپرسن لە گەیاندنی.

شایەنی باسە بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق نعمە ئەوەشی وتووە، ''لە كاتی پەسەندكردنی راكێشانی بۆرییە نەوتییەكە لەگەڵ توركیا، ئەوە هەناردەكردنی نەوت بە رێگای ئەو وڵاتەوە بەرز دەبێتەوە بۆ یەك ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا''.

عێراق دوای سعوودیە دووەم گەورە بەرهەمهێنەری نەوتە لە رێكخراوی ئۆپێك بەو پێیەی رۆژانە چوار ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە عێراق بەرهەم دەهێندرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×