مەزڵوم کۆبانی وردەکاریی رێککەوتنە نوێیەکەی ئاشکرا دەکات
  2019-11-07       3074       
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) وردەکاریی رێککەوتنە نوێیەکەی هێزەکەی و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ئاشکرا دەکات.

ئاوێنه‌: مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، رایگەیاند، دەست بە هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەکەنەوە.

مەزڵوم کۆبانی ئاماژەی بەوە کردووە، کە ژمارەیەک کۆبوونەوەیان لەگەڵ فەرماندەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ساز کردووە و گەیشتوونەتە ئەوەی دەست بە بەرنامە هاوبەشەکانیان بکەنەوە.

كۆبانێ راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ به‌پێی قۆناغی ئێستا و پێشتهاته‌ نوێیه‌كان، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ بۆ بنبڕكردنی داعش و زامنكردنی ژێرخانی ئابوریی ناوچه‌كانی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌رده‌وام ده‌بن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×