تره‌مپ: له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان باسی راگرتنی شه‌ڕمان كرد له‌گه‌ڵ كورد
  2019-11-07       1314       
دۆناڵد تره‌مپ،  رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌دۆغان، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامداوه‌ و تێیدا باسیان له‌ راگرتنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كورد كردووه‌.

ئاوێنه‌: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ تویتێكدا ده‌ڵێت: "په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی باشم له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ئه‌نجامدا، ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعشی پێڕاگه‌یاندم، كه‌ هاوسه‌ر و خوشكێكی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بوون".

له‌ باره‌ی هێرشه‌كانی توركیاش هه‌ر له‌ تویته‌كه‌یدا تره‌مپ ده‌ڵێت: "گفتوگۆكانمان له‌ باره‌ی سنووره‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ سووریا، له‌ناوبردنی تیرۆریستان و راگرتنی شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ كورد بوو، چه‌ند پرسێكی دیكه‌ش تاووتوێ كران".

تره‌مپ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، "به‌خۆشحاڵییه‌وه‌" چاوه‌ڕێی دیداری خۆی ده‌كات له‌ ئه‌ردۆغان، كه بڕیاره‌ سه‌رۆكی توركیا له‌ 13ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2019 سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×