ڤیدیۆ..گەڕانە هاوبەشەكەی هێزەكانی توركیاو روسیا لەسنوری قامیشلۆ بەردباران كرا
  2019-11-08       481       

لە سنوری قامیشلۆ-ی رۆژئاوای كوردستان ئەو گەڕانە هاوبەشەی هێزەكانی توركیاو روسیا لەلایەن خەڵكەوە بەردباران كرا كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لەچوارچێوەی رێككەوتنەكەی نێوان مۆسكۆ و ئەنكەرەدا دەستی پێكردبو.

ئاوێنە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، هێزەكانی توركیاو روسیا دەستیان بە سێیەم گەڕانی هاوبەشی هێزەكانیان كرد لەناوچه‌ی نێوان قامیشلۆ- دێریک له‌ خۆرهه‌ڵاتی فورات له‌ سوریا.

گەڕانە هاوبەشەكە بە گەیشتنی بە گوندی "درنا ئاغا" لە ناوچەی "گركێ لەگێ"ی سەربە قامیشلۆ لەلایەن چەندین ژن و پیاو و منداڵەوە درایە بەر بەردو پێڵاوە كۆن.

دوەم گەڕانی هاوبەشی ئەو دو هێزە پێشتر لە سنوری كۆبانی و یەكەم گەڕانیشیان لەسنوری قامیشلۆ لەلایەن خەڵكەوە بەردباران كرابو.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×