مەزڵوم کۆبانێ: لەدوای‌ راگەیاندنی ئاگربەستەوە 182 هەڤاڵمان شەهیدبون
  2019-11-08       1526       
مەزڵوم کۆبانێ
مەزڵوم کۆبانێ ئاماژه‌ به‌به‌رده‌وامیی هێرشی‌ سوپای‌ توركیاو گروپه‌ تونده‌روه‌كان ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ لەدوای‌ راگەیاندنی ئاگربەستەوە 182 هەڤاڵمان شەهیدبون.

ئاوێنه‌: مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات -هەسەدە- لەتویتێکدا نوسیویەتی، لەدوای‌ راگەیاندنی ئاگربەستەوە، 182 شەڕڤان‌و دەیان هاوڵاتی سڤیل شەهیدبون‌و 30 هەزار کەسی سڤیل ئاوارەبون، هەزارو 100 کیلۆمەتر دوجا داگیرکراوە.

راشیگه‌یاندووه‌، لەگەڵ تێپەڕبونی هەر کاتژمێرێکدا تورکیاو چەکدارانی نزیک لەتورکیا روبەری زیاتر له‌خاكی‌ رۆژئاوا داگیر ده‌كه‌ن.

جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هەسەدە پابەندی رێککەوتنەکە بووە، ئەوەش بەمەبەستی پاراستنی "خەڵکی خۆمان لەکوژران‌و ئاوارەبوون."

مەزڵوم کۆبانێ ده‌ڵێت، "ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانمان بۆ دڵنیابونەوە لەتێکشکاندنی داعش دەستیانپێکردەوەو ئێستاش لەگەڵ هێزە ئەمریکییەکان بیرە نەوتەکان دەپارێزین".
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×