له‌ سەیدسادق شەڕڤانێکی شەهید بە گوڵبارانەوە بەخاک سپێردرا
  2019-11-10       1555       

زانا جەلال، ناسراو بە گەنجۆ شارەزووری، لە مەراسیمێکی بەشکۆدا لە شارۆچکەی سەیدسادق بە خاک سپێردرا، كه‌سوكاری شەهیدیش ڕایانگەیاند: "سەربەزین بە شەهیدبوونی کوڕەکەمان".

ئاوێنه‌: شەهید زانا جەلال ناسراو بە گەنجۆ شارەزووری شەڕڤانی قەسەدە، کە لە ڕۆژی ١٧ی مانگی ڕابردوو لە ڕووبەڕووبونەوەی دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆسەر خاكی ڕۆژئاوای كوردستان لەكۆبانێ‌ شەهیدببوو، ئەمڕۆ لە شارۆچکەی سەیدسادق-ی سەربە پارێزگای سلێمانی، لە مەراسیمێکدا بەخاک سپێردرا.

تەرمی شەهید دوای ئەوەی لە ڕۆژئاواوە گەیشتوبووەوە باشوری کوردستان، ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٩:٣٠ سەرلەبەیانی، بەرەو زێدی خۆی لە سەیدسادق بەڕێکرا، کە لەلایەن هاوڵاتیانەوە لە نزیک بازگەی سلێمانی – عەربەت پێشوازیی لێکراو هەمووان هاوەڵی شەهیدیان کرد تا بەخاک سپاردنی.

تەرمی شەهید لە سەیدسادق لەلایەن هەزاران کەسەوە لە هەموو توێژەکانی کۆمەڵگا وەک 'خوێندكاران، هێزە ئەمنییەكان، ژنان، منداڵان، فەرمانبەران و مامۆستایانەوە بە گوڵباران پێشوازیی لێکرا، دواتر بەناو ئاپۆڕای جەماوەردا تەرمەكە برایە ماڵی شەهید و لەوێشەوە بۆ دوامەنزڵی بەڕێکرا و بەخاکسپێردرا.

هەروەها ئیبراهیم محەمەد ئەندامی كۆمپتەی شەهیدانی پەكەكە لە باشوری كوردستان وتاری پێشکەشکرد و باسی دڕندەیی دەوڵەتی تورک و ڕۆڵی شەڕڤانان و بەرخۆدانەکان کر
د.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×