نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق گەیشتە لای سیستانی
  2019-11-11       677       
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق گەیشتە لای ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ئەوەش لە کاتێکدا ڕەوشی عێراق بە هۆی خۆپیشاندانەکانەوە خراپتر بووە.

ئاوێنه‌: ئه‌مرۆ  11ی تشرینی دووهەمی 2019 نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق جێنین پلاسخارت گەیشتە نەجەف و بڕیارە لەگەڵ ئایەتوڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دیدار و گفتوگۆ بکات.

ئەمە جاری دووهەمە کە نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق سەردای ئایەتوڵڵا سیستانی دەکات.

نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان پێشتر داوای لە حکوومەتی عێراق کردبوو واز لە توندوتیژی بهێنێت و بەدەم داوای خۆپیشاندەرانەوە بچێت و داوای لە خۆپیشاندەرانیش کردبوو داوا ڕەواکانیان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا پێوشوێنگیری بکەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×