ڕووسیا 5 ملیار دۆلار قەرز بە ئێران دەدات
  2019-11-20       405       
وەزیری وزەی ئێران ڕایگەیاند سەردانی مۆسکۆ دەکات بۆ وەرگرتنی 5 ملیار دۆلار قەرزی بانکی لە ڕووسیا.

ئاوێنه‌:  ئه‌مرۆ چوارشەمە ڕەزا ئەردەکانیان وەزیری وزەی کۆماری ئیسلامی ئێران پاش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران لە پرێس کونفڕانسێکدا ڕایگەیاند ''سبەی سەردانی مۆسکۆ دەکات بۆ وەرگرتنی 5 ملیار دۆلار قەرزی بانکی ڕووسیا کە پێشتر ڕێککەوتنی لە سەر کرابوو''.

وەزیری وزەی ئێران وتیشی ئەو قەرزە بانکییە پێشتر پڕۆژەی بۆ تەرخان کراوە و بە ڕێژەی 1.2 ملیار دۆلاری بۆ وزەخانەی 1400 مێگاڤاتیی سیلیکی هورمزگان تەرخان دەکرێت و ئەوی دیکەشی لە بەشی گواستنەوە و هەروەها دەوڵەمەندکردنی وزەخانەکانی کارەبا خەرج دەکرێت.

ناوبراو ئاشکراشی کرد لە سەردانەکەیدا وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندیی ئێران وەزارەتی پیشەسازی و هەروەها وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی ئێران بەشدار دەبن.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×